ساڵی 1956 لەقەڵادزێ لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لەو شارە، ئامادەیی (1976-1977) لەسلێمانی و "کۆلێژی ئابووری" لەزانکۆی بەغدا (1981) تەواو کردووە. دامەزرێنەری "تیپی 63 ی جوتیاران" سەر بە(ی.ن.ک) بووە لەپایزی 1981دا و پێشنیاری مام جەلال و نەوشیروانی ڕەتکردەوە کە خۆی ببێتە بەرپرسی تیپەکە. لە1983دا بەهۆی ناکۆکی فکریی و سیاسیی لەگەڵ "یەکێتی"دا وازی لەپێشمەرگایەتی هێناوە. لەکۆتایی 1983 پەیوەندیی کردووە بەرێکخراوی (یەکێتی تێکۆشانی کارگەران)و لەماوەی چەند مانگێکی کەمدا پاڵێورا بۆ کۆمیتەی ناوەندیی ئەو ڕێکخراوە. یەکێک بووە لەو سێ کادرە "موئەیەد ئەحمەد، ئەمجەد غەفور، نادر عەبدولحەمید"، ڕێکخراوی "رەوتی کۆمۆنیست"یان لەهاوینی 1984 دروستکردووە. یەکێک بووە لەو 10 کادرانەی بزووتنەوەی چەپ لە1993دا "حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق"یان ڕاگەیاندووەو ئەندامی کۆمیتەی ناوەندییەکەی بووە تا کۆنگرەی یەکەم. لە8 حوزەیرانی 2000 دا، لەو حزبە هاتۆتە دەرەوە. ئێستا پڕۆژەیەکی سیاسیی بەدەستەوەیە لەڕێگەی ماڵپەڕی "رەوەند"ەوە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 5,958
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!