محەمەد ساڵح ساڵی (1946) لە گوندی (کەچەڵی) ناوچەی شارەزوور لەدایک بووە، سەرەتا لای باوکی دەستی بە خوێندن کردوەو پاشان چۆتە هەڵەبجەو درێژەی بە خوێندن داوە، ساڵی (1971) لە تاقیکردنەوەکانی پەیمانگای ئیسلامیی پلەی (زۆر باش)ی بەدەست هێناوە، لە چەندین گوندو شارۆچکە مەلایەتی کردووەو ڕۆِڵی لە هۆشیارکردنەوەی گەنجاندا بینیوە، چەند جارێک لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیرکراوەو ئازارو ئەشکەنجەدراوە، وتاربێژو نووسەرێکی بەتوانا بوو، چەند بەرهەمی چاپکراوی هەیە لەوانە (ڕێکەوت لە تەرازووی ژیریدا، سروشت لە تەرازووی ژیریدا، داروین لە تەرازووی ژیریدا، فرۆید لەتەرازووی ژیریدا،...) لە (25-07-1987) کۆچی دوایی کردووە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,598
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!