- لەساڵی 1965 لە شاری #ڕواندز# لە دایکبووە
- لە ساڵی 1993 پەیمانگەی هونەرەجوناکانی بەغدای بەشی شانۆی تەوا کردووە لە ساڵی 2007 کۆلیژی هونەری لە موسڵ تەواو کردوه.
- سەرەتایی دەست پێکردنی لە بواری شانۆ بۆ ساڵی 1978 دەگەڕێتەوه لەسەر دەستی هونەرمەند مامۆستا (زرارمحەمەد مستەفا) کاتێ وەکو ئەکتەر بەشداری کرد لە ئۆپەرێتی (خۆراگرتی تا سەرکەوتن)کردوەلەهۆڵی قوتابخانەی پاشای گەورە لە ڕواندز نمایش کراوە لەوساتەوە تاوەکو ئێستا لەکاری هونەر ی بەردەوامە.
کارو چالاکییەکانی
ناوی هەندێ لەبەرهەمەکانی (شانۆگەری، سینەما، زنجیرەی تەلەفزیۆنی و ڕادیۆیی) بەشداری کردوه وەکو ئەکتەر و دەرهێنان :
(خۆراگرتن تاسەرکەوتن، هاوارێک لە فەڵەستین، کەزۆر هات قەواڵە بەتاڵە، نهێنی پیشە، بانێکه و دووهەوا، ئه و پیاوەی مەرگ لێ سەڵمییەوه، شاری ئەوین، نەفرت لێکراو، مەرگی بەختەوەری، ئۆدیب پاشا، زمبیل فرۆش، ڕۆژانی گوڵ ڕەنگ، تابلۆ، یارییەکی شکسپیری، ژەنراڵ، پانۆرامای شارەکەم، لەدایک بوون، خەندەی گورگ، خۆر، ژوان، فێربوون، ئۆتۆلیۆ دەگەڕێتەوە، کورسی دانپیانان، مقام ئیبراهیم وە سەفیە، خگوەخارج مکان، الچلمە, هێما سەراتاکانی دۆزخ، هەموو عترەکانی عەربستان، مێوە خۆشەکە، هێلەسپییەکان، هەنسکی مێژوو، فرمێسکی بێخاڵ، هەڵبجە قامەتێکی خۆڵەمێش، گۆرانی چایکا، وڵاتێ لە ئاگر، غەواره، ژوانی کەمانجە).
سەرپەرشتی زیاتر لە (40) تێزی قوتابیانی بەشی شانۆ پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی #هەولێر#ی کردوه.
کارەکانی لە ڕواندز، #سۆران#، #چۆمان#، هەولێر، #دهۆک#، بەغدا، دەرەوی وڵات نمایش کراوه.
ئەندامی دەستەی دامەزراندنی تیپی هونەی ڕواندز بووه.
ئەندامی دەستەی دامەزراندنی تیپی شانۆڤان بووە.
ئەندامی دەستەی دامەزراندنی تیپی گەنج بۆ شانۆ بووه.
ئەندامی کۆمەڵەی هونەرو وێژەی کوردی (رواندز، هەولێر) بووە.
ئەندامی تیپی هونەر ی هەولێر بووه.
چوار کتابی بەناوی(تەختەی شانۆ، شانۆی قوتابخانەیی، لەگەڵ شانۆدا، قیرانی شانۆ لە نێوان وەرزارەتی ڕۆشنبیری و شانۆکاران) چاپکردووە کتابیش ئامادەییە بۆ چاپکردن بەبەردەوامی لەبواری شانۆ و دراما لە گۆڤارەکان و ڕۆژنامەکان دەنوسێ.
-لە ساڵی 1983-1988 وەکو پێشمەرگەی شار لە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەران کوردستان خەباتی کردوە لە ڕواندز..
بەشداری چەندین ڤیستڤاڵی شانۆی کردوە وەکو:
- ڤیستیڤاڵی شانۆی لاوان لە دهۆک ساڵی 1988.
- ڤیستیڤاڵی شانۆ لە هەولێر ساڵی 1987.
- ڤیستیڤاڵی حەقی شبلیی نۆیەم لە بەغدا ساڵی 1992.
- ڤیستیڤاڵی وەزارەتی ڕۆشەنبیری هونەری شانۆ ساڵی 1998.
- ڤیستیڤاڵی #وەزارەتی ڕۆشنبیری# هونەری شانۆ ساڵی 2001.
- بەشداری سەر جەم ڤیستڤاڵەکانی پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی بەغدای کردوە(1988-1993).
تاوەکو ئێستا چەندین جار خەڵاتی ڕێزلێنانی وەر گرتووە.
ئه و شوێنانەی کاری تیاکردوە:
- مامۆستای بەشی شانۆی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر.
- بڕیار دەری بەشی شانۆی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر.
- سەرۆکی بەشی شانۆی پەیمانگەی هونەر جوانەکانی هەولێر.
- بەرپرسی چالاکی قوتانخانەکانی هەولێر.
- سکرتێری سەندیکاری هونەرمەندانی کوردستان لقی هەولێر.
- ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (هونەری نوێ) بووه کە لە وەزارەتی ڕۆشەنبیری دەردەچوو .
- دەرهێنەری سەرجەم بەرنامەکانی(راستەوخۆ و تۆمار) لە بەشی منداڵان بووە لە تیڤی زاگرۆس، وەکو دەرهێنەری بەشی دۆبلاژ هەر لە تیڤی زاگرۆس کاری کردوە.
- ئێستا سەرپەشتیاری پەروەردەی هونەرییە لە پەروەردەی هەولێر.