لەدایکبووی ساڵی 1956ە.
- تاکو پۆلی چوارەمی کۆلیژی پزیشکی لە بەغدا خوێندوە و لەبەر کاری سیاسی تەواوی نەکردوە.
- کۆتایی ساڵی 1986 وةک پەنابەر چۆتە وڵاتی دانیمارک.
- ساڵی 1986 بە هاوکاریی کۆمەڵێک نووسەر و چالاکوان گۆڤاری “یەکگرتن”ی دامەزراندوەو بۆتە سەرنووسەری گۆڤارەکە کە هەتاکو ساڵی 1995 شانزە ژمارەی لێ بڵاوبۆتەوە.
- ساڵی 1995 ئەنجامی یەکخستنی کارەکانی هەردوو گۆڤاری “ئازادی” و “یەکگرتن” لە پڕۆژەی ڕەهەنددا بۆتە ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری “ڕەهەند”.
- ساڵی 2002 پاش ئاوارەبوونی زیاتر لە 16 ساڵا گەڕاوەتەوە کوردستان و لە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم دەست بەکاربووە و لەو کاتەوە چەند پۆستێکی وەرگرتووە (بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری ئایندە و دواتر بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری سەردەم).
- لە کۆتایی ساڵی 2006 ەوە سەرنووسەری گۆڤاری “منداڵی سەردەم”ە.
- خاوەنی زیاتر لە 20 کتێبی وەرگێڕراو و نووسراوە لە بوارەکانی دیموکراسی، کۆمەڵگەی مەدەنی، زانستی سیاسی، جیۆپۆڵەتیک، منداڵا…هتد.
ئیمەیڵ: : halkawt.abdulla@sardem.org