- سەرژمێریی دانیشتوانی ئێڕاق، بە باشووری کوردستانیشەوە، ڕژێم بەزۆر خێزانە کوردەکانی شاری کەرکووک و نێوچەکانی دەوروبەریی بە عارەب دەنووسی.
- لە بەهاری ئەم ساڵدا دوژمنی ئێڕاقی هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر باشووری کوردستان بۆ لێدانی هێزی پێشمەرگە، کە نزیکەی 45 هەزار سەرباز و فڕۆکە و کۆپتەر و تانک و چەکی قورس بەشداریی تێدا کرد.
- بۆ یەکەمجار لە دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلوولەوە، بزووتنەوەی نوێ لە ناوچەی قەندیل بۆ چەندین ڕۆژ شەڕی بەرەیی لەگەڵ داگیرکەری ئێڕاقیدا کرد.
- سەرەتای ئەم ساڵ: چوونی وەفدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ کۆماری یەمەنی دیموکراتی، ئەم چوونە لەسەر داواکاریی یەمەن بوو و وەفدەکەش بریتی بوون لە د. قاسملۆ و کەریمی حیسامی. لە ئەنجامدا یەمەن بەڵێنی یارمەتیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەدات.
- ئێڕاق بە هۆی حاجی محەمەدی شێخ ڕەشیدی لەولانەوە گفتوگۆی لەگەڵ بزووتنەوەی باشووردا کردەوە، بۆ ئەو مەبەستە شەهید عەلی عەسکەری چووە بەغداد، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبوو.
- دامەزراندنی کۆمەڵەی خۆراک لە شاری سلێمانی، کە یەکێک لە دامەزرێنەرانی فەرەیدوون قازی بوو.
- تیپی هونەری هەولێر، 7 گۆرانیی نوێی بۆ تەلەفزیۆنی کەرکووک تۆمار کرد.
- توانەوەی یەکێتی خوێندکارانی نەتەوەیی کورد لە ئەوروپا - نۆکسە.
- هەڵبژاردنی مامۆستا سەعید ناکام بە سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کورد، بەڵام داگیرکەری عەرەبی ئێراق بەمە نەسازا و پەڕیان کرد.
- مەهدی زانا، بووە سەرۆکی شارەوانیی دیاربەکر.
- د. عێزەدین مستەفا ڕەسوڵ، لە سۆڤیەت، بڕوانامەی ناوکی لە مەم و زینی ئەحمەدی خانیدا وەرگرت.
- کۆچی دوایی مەجیدی قالەی حەمامچی لە سلێمانی، نێوبراو پێشمەرگەیەکی زۆر ئازای سووپاکەی شێخ مەحمود بوو.
- کۆچی دوایی وێنەکێش حەسەن فەلاح لە بەغداد.
- کۆچی دوایی خۆشنووس سەید موحسین.
- پەیوەندیکردنی د. خالید سەعید بە هێزی پێشمەرگەوە.
- یاریکردنی شانۆیی پیلان لەلایەن تیپی هونەر و وێژەی کوردی هەولێرەوە.
- هەڵوەشاندنەوەی تیپی نواندنی لاوان لە سلێمانی لەلایەن داگیرکەری عەرەبی ئێراق بەهۆی شانۆیی داماوەکانەوە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
כרונולוגיה של אירועים