- پارتی دیموکراتی کورد لە لوبنان قەدەغەی چالاکییەکانی کرا.
- بەستنی کۆنگرەی باڵای عارەبی لە بەغداد، سەددام لەو کۆنگرەیەدا هەڕەشەی لە کوەیت کرد.
- دەرچوونی گۆڤاری نووسەر لە سوید، کە ئۆرگانی یەکێتی نووسەرانی کوردە لە سوید.
- دروستکردنی فلیمێکی مێژوویی دەربارەی کورد لە سەرەتای مێژووەوە تاکو ساڵی 988، لەلایەن هونەرکار حوسەین سێودینەوە و بە یارمەتیی یانەی میدیا لە ئەمستەردام، فلیمەکە نێوی فرۆشرا و خیانەتی لێکرایە.
- کۆتایی ئەم ساڵ: ڕێکخراوی تێکۆشین و حزک، ویستیان یەکبگرن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.
- مارف عومەر گوڵ، ماجستێری لە زانکۆی کییڤ، لەسەر ئامرازە یاسایییەکانی نێودەوڵەتان لەبەربەندکردنی تاوانی جینۆسایدا وەرگرت، کە تایبەتە بە جینۆسایدی گەلی کوردەوە.
- دەرچوونی ژمارە 1ی گۆڤاری تەواو لە شاری سەقز.
- هونەرمەند حسێن عەلی بەهۆی نەخۆشییەوە هەردوو چاوی لەدەستدا و ڕۆژ بە ڕۆژ باری تەندروستیی خراپتر دەبوو.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 11,009
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!