- بەرزبوونەوەی ناکۆکیی نێوان تورکیا و ئێران و دەرکردنی چوار دیپلۆماسی تورک لە ئێراندا، بەتاوانی ئەوەی کاری سیخوڕییان لە نێو ئازەرییەکانی ئێراندا کردووە، تورکیاش بەهەمان شێوە دەیەوێت چوار دیپلۆماسی ئێرانی دەربکات.
- بەهۆی هێرشەکەی د.ت ەوە بۆسەر پێشمەرگەکانی پکک، هەندێک لە گوندەکانی ناوچەی بەرواریی باشوور تۆپ باران کران و زیانی گیانی و ماڵی بە جووتیارانی کورد کەوت.
- کۆبوونەوەی نوێنەرانی حوکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کاربەدەستانی ن.ی دا لە نیویۆرک، کە د. بەرهەم ساڵح نوێنەری ینک بوو و هوشیار زێباریش نوێنەری پدک بوو.
- شەش ئەندامی حدکا، کە لە تورکیا لە لای ن.ی نێویان بۆ مافی پەناهاندەیی نووسراوە، د.ت دەیەوێت بیانداتەوە دەست د.ا.
- دەرچوونی ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی سەربە ن.ی، کە ئێران بە بەڕێوەبەری تیرۆریزم لە جیهاندا دادەنێت.
- ا.د.ت، ڕایگەیاند کە لە هێرشەکانیاندا بۆسەر پکک، 350 پم یان شەهید کردووە و 50 سەربازی تورکیش کوژراون.
- بەستنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی چەپەکانی کورد.
- بەرزبوونەوەی ناکۆکیی نێوان ینک و پارتی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێڕاقی.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 9,496
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!