- کۆچی دوایی مەلا ڕەبیعی لە شاری کرماشان، کە دەنگوباسەکان واڕادەگەیەنن کە د.ا دەستکوژی کردبێت، نێوبراو پیاوێکی ئایینیی سوننەیی بوو.
- دوای ئاخاوتنێکی ستراتیژیی دوو ڕۆژە، تورکیا و ئیسرائیل ڕێکەوتنێکی سەربازیی نوێیان بۆ هاوکاری و ڕاهێنانی سەربازیی ساڵی داهاتوو مۆرکرد.
- ڕۆژنامەی حەیات ڕایگەیاند، کە تورکیا خەریکی نوێکردنەوەی ڕێکەوتنی ئاسایشە لەگەڵ ئێڕاقدا، تاوەکو سەرپۆشێکی ڕەوا بۆ دەستەڵاتگرتنەوەی ئێڕاق بەسەر باشووری.ک و سنووری نێوان تورکیا و ئێڕاقدا دروست بکات.
- ئێڕاق بڕیارێکی دەرکرد، بۆ دابڕینی شارۆچکەی مەخمور لە شاری هەولێر و بە شاری موسڵەوە بەستنییەوە، ئەمەش لەبەرئەوەیە کە مەخمور لە نەوتدا زۆر دەوڵەمەندە و شارەزایان باوەڕیان وایە کە 38 بیری نەوتی تێدایە و یەک لەوانە وزەی بەرهەمهێنانی دەگاتە 200 هەزار بەرمیل.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 8,407
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!