- نورییە کەسپیری ئەندامی سەرکردایەتیی پکک داوای پەنابەریی لە هۆڵندا کرد.
- دەولەت باغچەلیی یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی تورک لە گەشتێکیدا بۆ ئەوروپا، داوای لەسێدارەدانی 57 کەسی کرد کە یەکێک لەوانە عەبدوڵڵا ئوجەلانە.
- کوژرانی 7 پەناهاندەی کورد و برینداربوونی 4ی تر بە مین لەنێوان تورکیا و بولگاریادا، ئەمانە دەیانویست بچن بۆ خۆرهەڵاتی ئەوروپا تاوەکو داوای پەناهاندەیی بکەن.
- لەنێوان تورکیا و یۆناندا 9 کۆچبەری کورد بە سەرما ڕەقبوونەوە.
- تیپی موزیکی سلێمانی لە شارەکانی تاران، سنە، سەقز، مەهاباد و مەریوان چەند کۆنسێرتێک پێشکەش دەکات. هونەرمەندان کەریم کابان، حەمە جەزا و عەبدولقادر حەسەن بەشداریی تێدا دەکەن.
- ئەم مانگە: گیرانی 75 خوێندکاری کورد لە زانکۆکانی ئەستەمبوڵ و ئەنکەرە، چونکە داوای خوێندنی کوردییان کردبوو.
- کۆتایی ئەم مانگە: د.ق هێزەکانی خۆیی لە ناوچەی چەمچەماڵ پاشەکشێ پێکرد.
- کۆتایی ئەم مانگە: بارینی بەفرێکی زۆر لە باشووری کوردستان، بەجۆرێک کە لە هەندێک ناوچەدا گەیشتە 1 مەتر. شایانی باسە کە لە 10 ساڵی دواییدا بەفری لەم جۆرە لە باشوور نەباریوە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 19,143
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!