- بەرزبوونەوەی ناکۆکیی نێوان ئێران و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەهۆی ئەوەی ئێران لەو باوەڕەدایە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەیەوێت سوپای ئامریکی بهێنێتە باشووری کوردستانەوە بۆ لێدانی پشتیوانانی ئیسلام. بەپێی ڕای ئێرانی پشتیوانانی ئیسلام لە هەورامان هیچ پەیوەندییەکی بە ڕێکخراوی قاعیدەوە نییە.
- داگیرکەری عەرەبی ئێراق کۆچکردنی عەرەبەکانی حەویجەی بۆ کەرکووک ڕاگرت، چونکە بەهۆیەوە ژمارەی عەرەب لە حەویجە کەم دەبێتەوە.
- ڕێکەوتنی ئەم مانگەی نێوان پارتی و یەکێتی بەتەواوەتی لە ڕاگەیاندنی جیهانیدا دەنگی دایەوە، چاودێرەکان وای بۆدەچن کە ئەمجارە ئەم دوو لایەنە زۆربەی کێشەکانی خۆیانیان چارەسەر کردبێت.
- دەرهێنانی گۆڕی شێخ کاکە یەحیای مشاری لە ناوچەی مەخموور، بەپێی ڕای هەندێک سەرچاوەی کوردی ئەمە کردەوەی پشتیوانانی ئیسلامە.
- پیشاندانی فیلمی ڕاوە جنۆکە لە هەولێر لە دەرهێنانی هونەرمەند مەهدی ئومێد. وابڕیارە ئەم فیلمە لە شارەکانی تری کوردستانیش پیشان بدرێت.
- سەرۆکی ئامریکی جۆرج بوش لە لێدوانێکیدا لەسەر سەکۆی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی چەوساندنەوەی کوردی کرد. شایانی باسە ئەمە یەکەمجارە کە سەرۆکێکی ئامریکی بەو شێوەیە باسی کورد بکات.
- بەهۆی گیرانی مەلا کرێکارەوە، پشێوییەک لەنێو ڕیزەکانی پشتیوانانی ئیسلامدا دروستبووە. سەرچاوەکانیش واڕادەگەیەنن کە ئێران بەتەواوەتی پشتی تێکردوون.
- کۆتایی ئەم مانگە: پارتی و یەکێتی لەسەر پڕۆژەی دەستووری فیدڕاڵی بۆ ئێڕاق ڕێکەوتن، ئەم دەستوورە چەند مانگێک لەمەوبەر لەلایەن پارتییەوە پێشنیار کرا.
- کۆتایی ئەم مانگە: FBI تۆژینەوەی لەگەڵ مەلا کرێکاردا کرد و نێوبراو ڕایگەیاند کە بەهیچ جۆرێک هاوکاریی لەگەڵ ڕژێمی ئێڕاقدا نەکردووە، چونکە سەددام حسەین دژی کوردە.
- کۆتایی ئەم مانگە: گیرانی 100 گرام ماددەی یۆرانیۆم لە شاری ئورفەی باکوور لەلایەن پۆلیسی تورکییەوە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
כרונולוגיה של אירועים