لە دایکبووی (1966) لە شاری #سلێمانی#.
دەرچووی کۆلێژی یاسا لە زانکۆی سەڵاحەدین لە ساڵی (1990)
لە ساڵی (1995)ەوە نیشتەجێی وڵاتی ئەڵمانیایە و لە شاری بەرلین دەژی.
لە بواری ڕاوێژکاری یاسایی و ڕاوێژکاریی دەربارەی بەڕێوەبردنی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کار دەکات.
ئەندامی ڕێکخراوی فیدراڵی پارێزەرانی بازرگانی ئەڵمانیا و ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان و ئەندامی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئەڵمانیا و ئەندامی ئەکادیمیای لاهایە بۆ یاسای نێودەڵەتی، ئەندامی پرۆگرامی دەرچوانی زانکۆکانی (پۆستدام و ڕۆستوک)ە.
ماستەری لە بواری یاسای ئەڵمانیا و یاسای نێودەوڵەتی لە زانکۆی پۆستدام بەدەستهێناوە و نامەی ماستەرەکەشی بە پلەی (excellent) (suma cum laude) تەواوکرد، بۆ خەڵاتی (DAAD)ی ئەڵمانی لە ساڵی (2008)دا پاڵێورا.
ماستەری لە زانکۆی ڕۆستەک بەدەستهێناوە لە بواری بەڕێوەبردنی بازرگانی نێودەوڵەتیدا و ئێستاش خوێندکاری دکتۆرایە لە بواری یاسای نێودەوڵەتی و بەراوردکاری و یاسای ئیسلامیی لە زانکۆی بەرلینی ئازاد لە ئەڵمانیا.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,506
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!