شارۆچکەی چوارتا
شارۆچکەی چوارتا کە ئێستا ناوەندی قەزای شارباژێڕە، یەکێکە لە شارۆچکە دێرینەکانی #سلێمانی# و بەردەوام ئەم شارۆچکەیە و خەڵکەکەی پشتیوانی شۆڕش و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان بون لە گشت سەردەمەکان و شوێن و لانکی چەندین شەهیدی قارەمانە، وەک هەموو ناوچەکانی کوردستانیش لەپێناوی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان، توشی زیانی ماددی و گیانیش بۆتەوە و چەندین جار ڕاگوێزراوە لەلایەن بەعسەوە تا دواجار بەتەواوی خاپور کرا و لە دانیشتوانەکەی چۆڵ کرا.
ئەم شارۆچکەیە لەدوای ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991، تا ئێستا بە شێوەی ئاسایی بەرەو ئاوەدانی چوە و ئێستا نزیکەی پێنج هەزار ماڵ تیایدا جێگیرە.
ئەم شارۆچکەیە لە سێ شارەدێ و چەندەها گووند پێک هاتوە پێکهاتووە:
شارەدێیەکانی:
#زەلان#
#سیتەک#
#سیوەیل#
وە ژمارەی گوندەکانی 364 پێکهاتووە
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 14,537
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!