ئەو شانۆییە کە بەرهەمی تیپی شانۆی هۆبەیە لەسوید، لەنووسینی دلاوەر قەرەداغی و ئامادەکردن و دەرهێنانی دلێر محەمەد تاهیر و نواندنی پەرژین عەبدولڕەحمان-ە، کە لەلایەن ستافێکی هونەری کارەکانی میوزیک و دیکۆر و ڕووناکی جێبەجێکراوەو لەئێوارەی (09-10-2010) لەهۆڵی تەوار لەشاری سلێمانی نمایشکرا.
لەبارەی شانۆییەکەوە دلێر محەمەد تاهیر-ی دەرهێنەر وتی: ئەم شانۆییە باس لەکێشەکانی کارەکتەری کورد دەکات کە زیاتر لەئەوروپا و غەریبی توشی نامۆیی هاتووە، تەنیایی بەشێکە لەئیشەکە، تێکچونی ڕیتمی ژیانە، کە کاریگەری زۆر خراپی هەبووە لەسەر کارەکتەری کورد لەئەوروپا، پاییزە دیدەن گەڕانە بەدوای ڕیتمێکی هێمنتردا بۆ ژیان، هەروەها دەقێکی شیعری نییە، بەڵام کەشوهەوایەکی شیعری هەیە.
ئەم شانۆییە لەساڵی ڕابردوودا و لەفێستیڤاڵی مۆنۆدرامای لەندەن لەبەریتانیا و لەشاری یۆتۆبۆری نمایشکراوە و وەک میوانی ئەم وەرزەش بۆ جاری سێیەمە نمایشدەکرێت.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 11,832
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!