ئارام سدیق کۆشکی
لە دایکبووی 1982 #سلێمانی# و لە ساڵی (2000)ەوە دەنووسێت. وەکوو ڕۆژنامەنووسی مەیدانی نزیکەی 10 ساڵ کاری کردووە و چەند ساڵێکی تریش لە بڵاوکراوە ئەدەبی و کولتوورییەکاندا دەست بەکار بووە. تا هەنووکەش بەردەوامە. لە بواری خوێندندا تا شەشەمی ئامادەیی تەواو کردووە.
خاوەنی چەندان نووسین و کۆڵینەوەی ئەدەبییە، لە ڕۆژنامە و گۆڤارە ئەدەبییەکاندا. هاوکات یەکەم کتێبی چاپکراوی لە ساڵی 2005دا بڵاو کردووەتەوە و تا هەنووکە خاوەنی ئەم بەرهەمانەی خوارەوەیە:
دۆزی ژن و هەزارەی نوێ، وتار و چاوپێکەوتن، 2005.
خۆکوژی، لێکۆڵینەوە لە دیاردەی خۆکوشتن، 2007.
نووسەران و هەڵبژاردنی مەرگ، لێکۆڵینەوە، 2008.
گەنج و شوناس، گفتوگۆ لەمەڕ پرسی گەنج 2008.
ئیستاتیکای گێڕانەوە، لێکۆڵینەوە، 2009.
ناونیشان لە چیرۆکی کوردییدا، لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، 2010.
لە تێکستەوە بۆ مانا، لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، 2011.
دەستپێک لە چیرۆکی کوردییدا، لێکۆڵینەوەی ئەدەبی 2012.
سەفەر بە ئەندێشەی پیتدا، لێکۆڵینەوەی ئەدەبی 2012.
نەمری و گێڕانەوە، لێکۆڵینەوەی ئەدەبی 2012.
بەرەو ڕۆمانی کوردی، لێکۆڵینەوەی ئەدەبی 2015.
لە سەرەتای ساڵی 2016 لەگەڵ دوو هاوڕێی، یەکەم ژمارەی بڵاوکراوەی شیعریان بڵاوکردەوە، کە تایبەتە بە خوێندنەوە و ڕەخنەی شیعری کوردی و وەرگێڕانی شیعری بیانی و تا هەنووکە چوار ژمارەی لێ بڵاوکراوەتەوە.