ژینا
زۆر کەس لە مانای ناوی ژینا دەپرسن. لە زمانی کوردیدا وشەی ژینا کە ناوێکی کچانەیە، بە دوو واتا هاتووە:
1. ژینا: ژینە، ژین، ژیان، ژیوا، ژیمان.
2. ژینا: ژینی سەرلەنوێ، ژینی تازە.
وشەکە وەک ناو زۆرتر هەر بە مانای ژینی سەرلەنوێ و تازە بە کار دێت. لە باشوور ناوی ژینا بە شێوەی ژینۆ هەیە کە ئەم تەنیا بە واتای ژینی سەرلەنوێ و تازە دێت. ناوی ژینا سنووری مانای فرەوانترە و ژینۆ یەکێک لە واتاکانیەتی. ژینا ناوێکی زۆر خۆش و جوانە و هیوادارم بە باشوور و ڕۆژئاوا و باکووریشدا بڵاو ببێتەوە و بیکەن بە ناوی ئەو کچانەی خەریکە بە خێر پێ دەنێنە دنیا. [1]
Ziyad Es'ed
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,867
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!