ڕۆژژمێری کوردی یان ساڵنامەی کوردی ساڵێکی ھەتاوییە واتە بەگوێرەی سووڕی زەوی بە دەوری ھەتاودا ژمارەی مانگەکان و دەستپێک و کۆتاییی ساڵەکان و ساتی گۆڕان بۆ ساڵی نوێ، کتومت ھەروەک ساڵی ئێرانییە، بەڵام دوو جیاوازیی سەرەکیی ھەیە کە بریتین لە:
1-ڕۆژژمێری کوردی بەپێچەوانەی ڕۆژژمێری ئێرانی، کۆچی نییە بەڵکوو ساڵی 1ی ڕۆژژمێری کوردی ئەو ساڵەیە کە ئیمپراتۆریی مەزنی ماد لەلایەن دیاکۆوە دامەزرا ئەویش 700 ساڵ پێش زایین بوو.
2-لە سەردەمی کۆماری کوردستان لە مەھاباددا ناوی مانگەکان کران بە کوردی کە بریتین لە:
بەھار: خاکەلێوە (نەورۆز) (ھەرمێ پشکوان) -بانەمەڕ (گوڵان) -جۆزەردان
ھاوین: پووشپەڕ-خەرمانان-گەلاوێژ
پاییز: ڕەزبەر-خەزەڵوەر (گەڵاڕێزان) -سەرماوەز
زستان: بەفرانبار-ڕێبەندان-ڕەشەمە (ڕەشەمێ) [1]
הערה: כורדיפדיה רוצה לאסוף את כל המילים וביטויים הכורדים מכל הדיאלקטים, אנא עזרו כורדיפדיה...
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 748
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!