کوورتەیەک لەبارەی ژیان و بەرهەمەکانی ( ناڵە حەسەن ) - ناڵە حەسەن لە ساڵی 1965 لە شاری هەولێر لە گەڕەکی تەیراوە لە دایک بووە . - خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەر لە هەولێر تەواوکردووە . - دەرچووی پەیمانگای پزیشکییە لە شاری موسل 1986 - ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ( نینا ) بووە . - یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ( کۆمەڵەی هونەری شەبەنگ ) - ئەندامی لیژنەی باڵای ( دەستەی ڕۆژنامەنووسانی ئازاد ) بووە . - لە منداڵییەوە حەز بەخوێندنەوەی هۆنراوە دەکات و لە پۆلی پێنجەمی سەرەتایی داڕشتنێک لەبارەی ( نەورۆز ) بە هۆنراوە بۆ مامۆستاکەی دەنووسێت .. لە قۆناغی ( ناوەندی ) و ( ئامادەیی ) هۆنراوە دەنووسێت و لەبەر هەستی نەتەوایەتی ناتوانێت لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی ئەوکات بڵاویان بکاتەوە . - یەکەمین هۆنراوەی خۆی بەناوی ( من کاروانی بەشمەینەتان جێناهێڵم ) لە گۆڤاری ( ڕابەر ) لە ساڵی 1991 بڵاودەکاتەوە . - لە ساڵی 1993 یەکەمین نامیلکەی هۆنراوەی بە ناوی ( مۆمێکی نوێی تەمەنم ) بڵاودەکاتەوە . - لە ساڵی 1998 کوردستان جێدەهێڵیت . - لە ساڵی 1999 لە کەنەدا دەگیرسێتەوە ، لەوساوە تا ئێستا لە کەنەدا دەژیت . - بە بەردەوامی لە زۆربەی ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردستان و سایتە ئەلەکترۆنییەکانی دەرەوە هۆنراوە و لێکۆڵینەوە و بابەتەکانی خۆی بڵاوکردۆتەوە . - لە ساڵی 1993 لەگەڵ ( خولیا حسێن ) ی شاعیر ژیانی هاوسەرگیرییان پێکهێناوە ، دوو منداڵیان هەیە بە ناوەکانی ( ڕەها و ڕەهەند ) . - لە سایتی ئەلیکترۆنی ( ئەمڕۆ و دەنگەکان و کوردیپێدیا ) لینکی تایبەت بەخۆی هەیە ، زۆرێک لە پەرتووک و بەرهەمە ئەدەبی و هۆنراوەی و وەرگێڕانەکانی لەوێدا دەست دەکەون . ( ناڵە حەسەن ) تا ئێستا ئەم بەرهەمانەی بە چاپ گەیاندوون 1/ ( مۆمێکی نوێی تەمەنم ) 1993 هۆنراوە 2/ ( ڕەشبەڵەکی ڕۆح ) 1996 هۆنراوە 3/ ( عەشق و بەرائەتی ئاو ) 1999 4/ ( ڕەنگە ئیرۆسییەکانی ئاگر ) 2003 هۆنراوە 5/ ( نیگایەک بەسە بۆ مردن ) 2007 هۆنراوە 6/ ( نەرسیسیزم ) 2006 وەرگێڕان 7/ ( هونەر و فیگەرە جوانەکانی خەون ) 2011 لێکۆڵینەوە 8/ ( چەمکە دەروونییەکان و دەقی ئەدەبی ) 2012 لێکۆڵینەوە 9/ ( لەسەر جەستەی ڕووتت لە خاچمدە ) 2014 هۆنراوە 10/ ( هۆنراوە و چەمکەکانی ، ئیرۆس و ساناتۆس و ئەبەدییەت ) ... 2017 لێکۆڵینەوە چاپی ئەنتەرنێت . 11/ ( ڕووبەڕوو لەگەڵ هۆنراوە ) 2018 لێکۆڵینەوە و دیمانە . 12/ ( سارا تیسدەیل ، ژنە شاعیری ئەمریکی ) ... 2018 نووسین و وەرگێڕان . 13/ ( عەشق جوانترە لە مردن ) 2019 هۆنراوە ( سەباح ڕەنجدەر - ناڵە حەسەن ) چاپی ئەنتەرنێت . 14/ پەرتووکی یەکەمی ( دەقی تەمەن ) هۆنراوە 2019 15/ ( لەدەرەوەی ژیان دەژیم ) 2020 هۆنراوە ( چاپی ئەنتەرنێت ) . 16/ ( گەیشتن بە ڕووبەری هۆنراوە ) 2020 لێکۆڵینەوە . 17/ ( ئەدەب و ئایدیۆلۆژیا ) 2020 لێکۆڵینەوە . 18/ ( کۆڵانە زەردەکە ) 2021 هۆنراوە . 19/ ( سوور ڕەشێکی نوێیە ) 2021 هۆنراوە . 20/ ( من ژیانم بۆ هۆنراوە دەوێت ) 2021 وردە هۆنراوە . 21/ ( دیوانی ناڵە حەسەن ) بەرگی یەکەم 2021 هۆنراوە . 22/ ( دیوانی ناڵە حەسەن ) بەرگی دووەم 2021 هۆنراوە ، ئەم کتابانەی ئامادەن بۆ چاپ . 1/ ( داهێنان و پەنجەرەیەک بۆ ڕوانین ) .. لێکۆڵینەوە . 2/ ( خەونی من ) .. هۆنراوە 3/ پەرتووکی دووەمی ( دەقی تەمەن ) .. هۆنراوە .[1]
dengekan
دەنگەکان
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 10,623
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!