ناو: هێمن
نازناو: هێمنی مام نادر
ناوی باوک: نادر
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-04-1964#
شوێنی لەدایکبوون: #هەڵەبجە#
$ژیاننامە$
هێمن نادر قادر، ناسراو بەھێمنی مام نادر، دەرچووی پەیمانگای تەکنیکی #کەرکووک# بەشی میکانیک ساڵی 1983⁄ 1984.
لە ساڵی 1984 بووە بەپێشمەرگە و لە شاڵاوی ئەنفالدا، بەرگری لەگەلەکەی کردووە. لە ساڵی 1993 ھاوسەر گیری کردووە، خاوەنی کیژێکە بەناوی (ھەتوان)، هۆنراوەی ھەتوان کەبەچاوم مۆمی تەمەنتە بەناوبانگە لەتاراوگەوە بۆ ئەو نووسراوە و هۆنراوەەکەش ھەر بەناوی ئەوەوە ناونراوە.
لە ساڵی 2000دەچێتە تاراوگە و لەئەڵمانیا نیشتەجێ دەبێت، تا ساڵی 2007 بەیەکجاری دەگەڕێتەوە و ئێستا لە شاری#سلێمان# ی نیشتەجێیە.
خاوەنی دوو بەرھەمی هۆنراوەییە بەناوەکانی:
فڕین بەرەو ناسنوور -ساڵی 2013
پاڕانەوەی پیاوێکی ڕووت -ساڵی 2020
چاوم مۆمی تەمەنتە، وا بۆت دائەگیرسێنم
جەژنی لەدایک بوونتە، ڕۆحم بەدیاری دەهێنم
گوڵی باخی ژیانم، ڕێگەی ژینت گوڵ ڕێژ بێ
لە تەمەنی من بروا، تەمەنی تۆ درێژ بێ
خۆزگە ئێستا لامەبوی، تێر لە سیمات دەم ڕوانی
تێر گۆرانیم بۆت ئەوت، پر بە دڵ ئەم دوانی
کە گەورە بوی دەزانی، نازداری بابە و دایە
بۆ جودایی ئازیزان، زەمەن چەند بێ پەروایە
فرمێسک و خەندەی لێوم، هەمووی ئیلهامی تۆیە
ڕەنگاڵەیی ژیان لام، بێ تۆ بێ ڕەنگ و بۆیە
خۆری ئاواتی ژینم، خۆرت لێ ئاوا نابێ
لەچاوەڕوانی تۆدام، تا تەمەن ئاوا ئەبێ
[1]