نووسەر: عەباس مەعروفی
وەرگێڕ: توانا ئەمین
پێداچونەوەی : مەسعود ئەحمەد - عەتا نەهایی
دەزگای چاپ: بڵاوکراوەی ئاراس - ژمارە :868
ساڵی چاپکردن: 2009
ئەم ڕۆمانە ئاوێنەی باڵانوێنی کۆمەڵگەیەکی هاوشێوەی کۆمەڵگای ئێمەیە و باس لە دونیایەک دەکات کە هێما و دەرکەوتەکانی خۆدۆڕان و درۆ و دزی و فریوکارییە و هیچ ئاسۆیەکی تێدا ڕوون نییە.. لێرەدا هەموو شتێک لە ژێر هێڵی هەژارییەکی گەورەی فەرهەنگیی دایە، کۆمەڵگەیەکی لەبەریەک هەڵوەشاوە کە هەوساری لە دەستی ناشایانەکاندایە و تەنانەت ڕوناکبیرەکانیشی نابینا و نابیستەن.
(پەیکەری فەرهاد)؛ نمونەی ڕەچەتەیەکە کە نووسەری کۆمەڵگاکەیەکی ئاوها، دوای ئەوەی هیچی دیکەی لەدەست نایەت، دێت و ئەمەی بۆ دەنووسێت.
ئەوەی وەرگێڕانی ئەم کارە سەخت دەکات، ئەوەیە کە بەشی زۆری ڕووداوەکانی ئەم ڕۆمانە وەک شیعر، ڕووداوێکن کە لە زمانی نووسەرەکانیاندا ڕوو دەدەن و پێچەوانەی زمانی ئینشایی چیرۆک و ڕۆمانی تر کە تەنیا ئەرکی ڕاگوێزانی مانا و پەیامی لە ئەستۆیە، لەم ڕۆمانەدا زمان خۆی داهێنەری مانا و پەیامیشە.
קרא את הספר: پەیکەری فەرهاد - بەشی 1
הורדה כוללת:
1,704 פעמים
ברצוננו לשאול את כל הסופרים, מתרגם ומו"ל בכדי להודיע לנו אם הם אינכם חשים בנוחים עם הספרים שלהם שהורדו משרת כורדיפדיה.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 11,786
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!