هەرژنگ، ئارژنگ، ئارژەنگ، بنچکێکی دڕکنی وەک بەڵاڵووکە، بەڵام وەک ئەو سوور نییە. لە کوردستاندا، بەتایبەتی لە کوێستانەکانی کرماشاندا زۆرە و خەڵکی لادێکان گۆچان (گاڵۆک)ی لێ دروست دەکەن. ئارژنگ سەر بە تیرەی "گوڵ سوورەکان" Rosaceae نە کە تیرەیەکی زۆر گەورەن لە ڕووەکەکان. بەرێکی وەک بەڵاڵووک بەڵام چووکەتر دەگرێ کە لە هێندێک شوێنی کوردستاندا پێی ئەڵێن بادامەتاڵە. بەرەکەی بۆ دەرمان دەچێ. لەم بنچکە بۆ دەرمانی چڵکی گوێ، بەهێزکردنی مووی سەر کەڵک وەردەگیرێ. ئەگەر هەموو شەوێک یەک کەوچکی چایی لە ڕۆنی بەری ئارژنگ بە مووکانماندا هەڵسوین و یان دوای هەموو جارێک کە خۆمان دەشۆین مووەکانمانی پێ چەور بکەین، مووەکان ناوەرێن و بەهێزیش دەبن. یان ئەگەر ڕۆنی ئارژنگ لەگەڵ شیری گیای تۆسی تێکەڵ بکرێ و پلیتەیەکی لێ دروست بکرێ و لە گوێی نەخۆش و چرک کراو بنرێ و تاکوو 5 شەو ئەم کارە بکرێ بۆ چرک و ئێش و ئازاری گوێ و گرانی گوێ زۆر باشە. بێجگە لەمانە کوتراوی بەر و گەڵاکە بۆ کەم کردنەوەی زەختی خوێن زۆر باشە. سەیری هەرژنگ بکە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 10,938
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!