پیویستی یەکانی:
1 کوپ نیسک
1 کوپ برنج
2 سەلک پیاز
خوێ
دروستکردنی:
1- نیسکەکە باش پاک دەکرێت و دەشۆرێتەوە ئینجا دەکرێتە ئاوەوەو لەسەر ئاگر دادەنرێت.
2- برنجەکە دەشۆرێتەوەو دەکرێت بەسەر نیسکەکەدا وازیان لێدەهێنرێت تا پێدەگات وەخوێکەشی تێدەکرێت.
3- ڕۆنەکە گەرم دەکرێت وەپیازەکەی تیا سور دەکرێتەوە.
4- ڕۆنە قرچاوەکە دەکرێت بەسەر نیسکەکەداو دەخرێتە سەر ئاگرێکی هێواش بۆ چەند دەقیقەیەک.
5- دەکرێتە قاپێکەوەو پیازەکە دەکرێت بەسەریداو پێشکەش دەکرێت.
تێبینی/ ئەتوانرێت سەرەتا ڕۆنو پیازەکەی بۆ سوربکەیتەوە ودواتر ئاو نیسکو برنجەکەی تێبکەیت.