یەکێکە لە ئێلە گەورەکانی ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لە ناوچەی ئەرکەواز یا مەلەکشاهی لە شاری مێهران نیشتەجێن. مەلەکشاهییەکان لە خەڵکە هەرە کۆنەکانی ئەو ناوچەیەن و لە سەردەمانی پێشوودا خۆیان کاروباری خۆیان بەڕێوەبردووە و خودموختاربوون.
خەڵکەکەی بەشێوەیەکی سادە دەژین و پەیوەندی نێوان ئەندامانی ئەم ئێلە پەیوەندییەکی بەهێزە و کەسێک سەرکردایەتیان دەکات، کە پێی دەگوترێ (توشمال) کە دەبێتە کوێخا یاخود خان. داهاتی ئەم ئێلە لە ڕێگەی بەخێوکردنی مەروماڵات و ئاژەڵداریی و کشتوکاڵەوە بەرهەم دێت.
هەروەها کاری دەستیان هەیە و فەرش و لباد و جاجم درووست دەکەن.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 7,774
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!