کۆمەڵێک ئەفسانە و چیرۆک لە ئەدەبی گەلانەوە
گۆڕینی لە ئینگلیزییەوە
محەمەد حەمەساڵح تۆفیق
لە پێشەکی کتێبە کەدا هاتوە:
ئەم ئەفسانە و چیرۆکانەی لەبەردەستدان، زۆربەیان لە گۆڤاری سپۆتنیکsputnik ەوە، کە لە یەکێتیی سۆڤیێتی جاران دەردەچوو، کراونەتە کوردی و بە درێژایی ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لە ڕۆژنامەکانی هاوکاری و پاشکۆی عێراق و گۆڤارەکانی نووسەری کورد و کارواندا بڵاوبوونەتەوە.
بەشی زۆریان ئەفسانەی گەلانی سۆڤیەتی جارانن و پڕن لە ئەندێشە و خەیاڵی ئەفسووناوین. بەشێکیشیان چیرۆکی میللیی منداڵانی هەمان ئەو میللەتانەن و چیرۆکێکی نیکۆڵای نۆسۆڤی کەڵەنووسەری ڕووسی بواری چیرۆکی منداڵانی لەخۆ گرتووە. دووتوێی کتێبەکەش چێرۆکێکی ئۆسکار وایڵد و جەنگیز ئیتماتۆڤ و فازۆ عەلێیڤای لەخۆ گرتووە.
سەرجەمی ئەفسانە و چیرۆکەکان لە ئینگلیزییەوە کراونەتە کوردی و زۆربەیان وەک باسم کرد لە دە ساڵی 1980 -- 1990 دا بڵاوبوونەتەوە و تیاشیاندایە بڵاونەبوونەتەوە. بە هیوام کۆکردنەوە و گەڵاڵەکردن و بڵاوبوونەوەیان لە دووتوێی کتێبێکدا لە پەرت و بڵاوی دەربازیان بکات و لە هەمان کاتیشدا کەڵکێک ببەخشێتە خوێنەری کورد.
קרא את הספר: میر ئیڤان و گورگە بۆر
הורדה כוללת:
913 פעמים
ברצוננו לשאול את כל הסופרים, מתרגם ומו"ל בכדי להודיע לנו אם הם אינכם חשים בנוחים עם הספרים שלהם שהורדו משרת כורדיפדיה.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל

כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 5,435
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!