لەبلاوکراوەکانی ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبی میهرەبان
چاپی دووەم 2007
دەربارەی هەژار: عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە هەژار (1920 - 21ی شوباتی 1990) لە گەورەترین نووسەران و شاعیران و وەرگێڕانی کورد بووە و خاوەنی ژمارەیەکی زۆر بەرهەمی ئەدەبی پڕپیتە.
ناوی (عەبدولڕەحمانی شەرفکەندی)یە و کوڕی حاجی مەلا محەممەد بووە و لە ساڵی 1920دا لە مەهاباد لە دایک بووە لەوێ خوێندوویەتی. لە ساڵانی سەرەتایی ژیاندا لە لای باوکیدا و دواتر لە مەکتەبخانەکاندا و لە بە دەست چەند کەس لە مامۆستا ئایینیەکان، دەرسی گولستان و بووستانی سەعدی خوێندوە. بەڵام بە پێی ئەو شتەی کە لە چێشتی مجێوردا باسی دەکات، دەستکەوتێکی زۆر کەمی بووە. باوکی هەژار کەسایەتیێکی خوێندەوار بووە و زانیویەتی بە کوردی بخوێنێت و بنووسێت، هەر ئەمەش هانی داوە کە کوڕەکەی خۆی (هەژار) هەر لە تەمەنی پێنج ساڵانەوە ئاشنا بە خوێندنەوە و نووسین بکات و دواتریش بینێرێتە مەکتەب و حوجرە. لە ساڵی 1940 دەستی بە شیعر وتن کردووە و شیعرەکانی ئەحمەدی خانی، وەفایی و مەلای جزیری کاریگەری لە سەر هەستی بووە.
هەژار هەر لە سەرەتای دامەزراندنی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان، تێیدا ئەندام بووە و بەشداری کارە حیزبییەکانی داوە. ئەو بڕوایەکی زۆر بە تینی بە ئامانجەکانی ژ.ک. بووە چون لە دوای ئەو هیچ کات لە هیچ حیزب و ڕێکخراوێکی سیاسیدا بە فەرمی نەبووەتە ئەندام. هەژار لە کۆماری کوردستاندا دەوری هەبووە و لەگەڵ هێمن لە لایەن کۆمارەوە بە (شاعیری نەتەوەیی کوردستان) دەناسرێن. دوای تێکچوونی کۆماری مەهاباد لە ئازاری 1947دا مەجبوور بە جێهێشتنی وڵاتی ئەبێ و ماوەی 30 ساڵ لە باشووری کوردستان و دواییش لە شاری بەغدا نیشتەجێ بووە. لە پایزی 1947 بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشیی سیل بوو، دەچێتە لوبنان و دوای چاکبوونەوەی دەگەڕێتەوە عیراق، پاشان جارێکی تر لە حکومەتی ئەوسای عیراق قاچاخ دەبێ، بەره و سوریا ڕادەکات، و ماوەیەک لە سووریا دەمێنێتەوە دوای هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول بە سەرکردایەتی مستەفا بارزانی و لە ساڵی 1961دا، هەژار دەچێتە پاڵ شۆڕشەکە. کاتێک ڕێککەوتتنامەی 11ی ئاداری 1970 لە نێوانی سەرکردایەتی شۆڕشی کورد و حکومەتی ئێراق مۆرکرا، ناردرا بەغدا بۆ ڕێکخستنی کاروباری یەکێتی نووسەرانی کورد کە تازە لە 10ی شوباتی 1970دا دامەزرا بوو، لە کۆنگرەیەکەی ئەو یەکێتییە بە سەرۆکی دەستەی بەڕێوبەر هەڵبژێردرا و لە هەمان کاتیشدا کرا بە ئەندام لە کۆڕی زانیاری کورد و توانی لە ساڵی 1972دا پەرتووکی شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی لە فارسییەوە بکاتە کوردی و لە چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد چاپی بکات.
لەدوای بە ئاکام نەگەشتنی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی 1975دا ڕۆشتە شاری کەرەجی ئێران و تا کۆتایی ژیانی (ساڵی 1990) لەوێ مایەوە. هەژار لە ژیانیدا گەلێ تاڵی و ئاوارەیی کێشاوە. دوای مردنی تەرمەکەی بەرەو موکریان هێندراوە و له گورستان (باغ فردوس)ی شاری مه هاباد نیژرا
קרא את הספר: چێشتی مجێور
הורדה כוללת:
10,357 פעמים
ברצוננו לשאול את כל הסופרים, מתרגם ומו"ל בכדי להודיע לנו אם הם אינכם חשים בנוחים עם הספרים שלהם שהורדו משרת כורדיפדיה.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 47,584
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!