#دەڵێی هەنگوینی بەدارێوە دیتیتەوه#
هەنگوین، هەنگون، هەنگین، بەرهەمی مێش هەنگە، لە شیلەی جۆراوجۆری گوڵان درووستی دەکات، هەنگوینی کوردستان لە گوڵی جۆراوجۆری کێوی لە هەرد و کێوان مێش هەنگەکان کۆی دەکەنەوە، بە یەکێک لە بەرهەمە هەرە بەتام و خۆش و بە سوودەکانی دونیا دادەنرێت، هەرچی مرۆڤایەتی هەیە بەدوای هەنگوینەوە وێڵە، نرخ بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، هەنگە کێوییەکان لە شوێنی جۆراوجۆر، شار و هێڵانە دادەنێن، هەیان لە کەلەبەری شاخ یان سەر چڵی داری بەرز یان کەلەبەر و قڵشی داری گەورە گەورە، ئینجا ئه و هەنگوینە سرووشتیەی کە لە کەلەبەری دارێ دەدۆزرێتەوە زۆر بە بەکەڵک و بەنرخ و بەهای خۆراکی و مادی بەرزە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و مرۆڤ بۆ شتێکی گرانبەهای بەنرخ و خاوەن پێگە و ڕێگە و جوانی و ڕەوشت بەرزی و بە نرخ و بایەخدار بە خۆشیەوە دەڵێت: دەڵێی هەنگوینی بەدارێوە دیتیتەوە. [1]
سەرچاوە: ئامادەکردنی کوردیپێدیا - ئاراس ئیلنجاغی
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,263
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!