هەر لە شیری چۆلەکەوە تاکوو شاخی ماری تێدایە.
ئەم پەندە بۆ شێک دەوترێت کە لە هەموو شتێکی تێدا دەست بکەوێت. وەک هەمبانە بۆرینەکەی لادێکانی خۆمان. بەڵام کە دەڵێن لە شیر چۆلەکە تاکوو شاخی مار ئیتر هەموو شتێک دەگرێتەوە. بۆ کەسێکی قاییم کار و خاون ئارشیڤێکی دەوڵەمەندیش دەڵێن و یان بۆ شوێنێک کە هەموو شتێکی لێ دەست بکەوێت. بۆ وێنە کەسێک بە هاوڕێیەکی دەڵێت: لە شوێن پەرتووکێک دەگەڕێم نازانم لە کوێ دەستم دەکەوێ. ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت: کاکە بڕۆ بۆ کوردپێدیا لەوێدا لە شیری چۆلەکە تاکوو شاخی مارت دەست دەکەوێت.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,773
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!