הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,028
תמונות 104,909
ספרים 19,346
קבצים הקשורים 97,629
Video 1,401
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
یوسف ئەحمەد مەنتک - یوسف مەنتک
קבוצה: ביוגרפיה | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
1 הצבעה 3
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

یوسف ئەحمەد مەنتک

یوسف ئەحمەد مەنتک
ناو: یوسف
نازناو: یوسف مەنتک
ناوی باوک: ئەحمەد
ڕۆژی لەدایکبوون: #10-10-1966#
شوێنی لەداکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
ناوی تەواو: یوسف ئەحمەد محەمەد لەتیف
- لەدایکبووی: ڕێککەوتی 10-10-1966 لە شاری هەولێر، باشووری کوردستان ئەو بەشەی بە ئێراقە وە لکێنراوە، لە بنەماڵەی حەمەد حاجی، لە هۆزی مەنتکە، خەڵکی گوندی دووشیوانی مەنتک بناری دێدەوان سەر بە ناحییەی قوشتەپە- هەولێرە، خێزاندارە خاوەنی سێ منداڵن، دووکوڕ و کچێک، قۆناغەکانی خوێندنی لە شاری هەولێر تەواوکردووە ( کرمانجی سەرەتایی، یازدەی ئازاری سەرەتایی، دواناوەندی حەوتی نیسان یا ڕووناکی، ئامادەیی ئازادی کوران دواتر ئامادەیی بازرگانی) لە زانستی ڕۆژنامەگەری بەکالۆریۆسی بەدەست هێناوە لە زانکۆی ئازادی هۆلەندا دانهاخ.
- ڕۆژنامەنووس ونووسەر و هونەرمەند یووسف مەنتک لە ساڵی 1996 بەهۆی شەڕی ناوخۆوە کوردستانی جێ هێشتووە، لەم کاتەوە لە هیچ ڕێکخستنێکی سیاسی کوردی کارناکات، لە ساڵی 1997 ەوە لە ئەڵمانیا لە شاری لودڤیگس هافن دەژیت. بە زمانەکانی ئەڵمانی وعەرەبی وکوردی قسەدەکات. نەتەوەی کوردە، هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەڵمانییە.
=KTML_Bold=کارنامەی سیاسی:=KTML_End=
- لە ساڵی 1983 پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە ( کۆمەڵە- دواجار لەگەڵ درووست بوون و جیابوونەوەی ڕێکخراوی ئالای شۆڕش بووە لە ساڵی 1985) ، لە ساڵی 1989 ەوە دەنووسێت، لە ناوەڕاستی هەشتاکانی سەتەی ڕابردوو لە بواری شانۆ کاردەکات. کاتی شەڕی ناوخۆ لە کۆتایی ساڵی 1994 لەلایەن هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لقی دوو زیندانیکراوە.
- لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی 1982و1983بەشداری کردووە لە هەولێر.
- ئامادە سازیان کردووە بۆ ڕاپەرینی شاری هەولێر لە ڕێککەوتی 11-03-1991 ڕۆڵی بەرچاو کاریگەریان هەبووە لە ڕاماڵینی دام ودەزگە سەرکوتکەرەکانی ڕژێمی بەعسی ئێراق.
- لە دوای ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991 ڕێکخەر و بەشداری چەندین خۆ پیشاندانی تری کردووە ، وەک دژی تیرۆری سیاسی و شەری ناوخۆ لە شاری هەولێر. وە هەروەها لە بواری کۆمەلی مەدەنی و ڕێکخراوەکان چالاک بووە. بەشداری چەندین کاری چالاکی سیاسی و کولتوری وهونەری شانۆیی و دەرهێنانی کردووە، بەشداری فیلمی منداڵی کردووە، وەک ئەکتەرو بەڕێوەبەری بەرهەم، بەشداری لە مەراسیمەکانی 8 ی مارس و ڕۆژی جیهانی کرێکاران و یادی مەرگی لینین کردووە بەکاری هونەری.
- ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرو بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی جالییەی ئێراقی هەردوو هەرێمی بادن ڤوتمبێرگ وراینلاند پفالتز بووە، لە کۆنفرانسی شتوتگارت 16-03-2008.
- ئەندامی کۆنگرەی دامەزراندنی ئەنجوومەنی جالییەی ئێراقی بووە، لەبەرلین کە لە 07-06-2008 بەسترا وەک کەسایەتی کورد بەشدار بوو.
=KTML_Bold=وەک ڕۆژنامەنووسێکی کورد:=KTML_End=
- بەشداریی کردووە لە کۆنفرانسی جینۆسایدی کورد لە پەڕڵەمانی ئەوروپا بروکسل، لە ڕێککەوتی 02-04-2009.
ب- وەک ڕۆژنامەنووس وئەندامی ئامادەکاری پڕۆژە، بەشداری کردووە لە پڕۆژەی ئامادەکردن و پێکهێنانی چوار کۆمیتەی پشتگیری لە تەواوی وڵاتی ئەڵمانیا بۆ ناساندن وداننان بە ناسنامەی گەلی کورد لە ئەڵمانیا ، بۆ ئەم پرسە گفتوگۆی پەڕڵەمانی ئەڵمانیا لە بەرلین ، لە ڕێککەوتی 15-10-2010 بەڕێوەچوو، بەڕێزیان ئامادەی دانیشتنەکە بوون.
ج- بەشداری کردووە لە میتینگی ناساندنی جینۆسایدی کورد لە پەڕڵەمانی ئەوروپا بروکسل، لە ڕێککەوتی
13-02-2014.
- ماوەی چەند ساڵێکە ڕێکخەرو هاوکاری ستاندی کوردستانی وەزارەتی ڕۆشنبیری ولاوانی حکومەتی هەرێم و ودەزگەکانی چاپ وبڵاوکردنەوەی کوردستانی کردووە لە پێشانگەی پەڕتووکی نێودەوڵەتی فرانکفۆرت، وەک ڕۆژنامەنووسیش وساڵانە ڕاپۆرت وهەواڵی نووسیوە بۆ ڕۆژنامە ومیدیا کوردییەکان.
- لە ساڵەکانی 2015 و 2019 خەڵاتی ڕێزلێنان و سوپاسنامەی وەزارەتی ڕۆشنبیری ولاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێبەخشراوە.
- کارنامەی کولتووری وهونەری و ڕۆژنامەوانی:
بابەتەکانی کولتووری وسیاسی لە ڕۆژنامە و گۆڤارو ڕاگەیاندنەکانی کوردستان بڵاوکردۆتەوە ( کوردستانی نوێ، سەرخۆبوون ڕێنووسی لاتینی، هەولێر، ڕووبەر، وشە، بەدرخان، میدیا، ڕۆژنامەی ڕۆژنامە، بارزان، هاووڵاتی، کوردستان ڕاپۆرت، .. هتد، گۆڤارەکانی: ڕامان، دیوان، کوردستان 21، کوردستان دیکۆمێنت، ئایدیا، ڕۆژنامەنووس، ماڵپەڕەکانی: سبەی، زەمەنپرێس، پوک میدیا، تەڤداپرێس، کوردستان پۆست، کوردستان نێت، دەنگەکان، ئەمڕۆ. دەزگەی کوردیپێدیا.. هتد ) ، چەندین کۆڕی بابەت و شیعر خوێندنەوەی بە زمانی ئەڵمانی وکوردی وعەرەبی لە شارەکانی ئەڵمانیا وئیتالیا و هەولێر پێشکەشکردووە. وەک چالاکوانێک بەشداری چالاکییە سیاسی وکولتورییەکان دەکات لە ئەڵمانیاو وڵاتانی ئەوروپا، بەشداری بە شیعر خوێندنەوە لە دووسەد سالەی کارل مارکس لە مانگی 8 ی 2018 لە هاکگارتن موسیوم، بڵاوبوونەوەی چەندین شیعری بە زمانی ئەڵمانی لە دیوانی هەڵبژاردەی مەکتەبەی شاعیران بە زمانی ئەڵمانی وئەنتۆلۆژییای ئەڵمانی ومەکتەبەی ئەڵمانی و ئەدەبی نوێ ومەکتەبەی شیعری فرانکفۆرت و چەندین ئەنتۆلۆژیای تر. لە نزیکەوە دیداری زۆرێک لە کەسایەتی سیاسی و نووسەرانی جیهانی کردووە.
- ئەندامە لە: سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی ئەڵمانی/ سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان/ ڕێکخراوی فێردی/ ماڵی ڕاوێژکاری کوڵتوور بەڕێوەبەرایەتی کوڵتووری شاری لودڤیگسهافن/ (PEN) ڕێکخراوی نووسەرانی کوردی و جیهانی. ئەندامی کۆنگرەی پێنی کورد بوو لە ڕۆژانی 8 و9و10 ی مانگی 7 ی 2022 لە شاری ئۆڵدن بۆرگی ئەڵمانیا ئەنجامدرا.
- ئەنجامدانی دیداری ئەدەبی بە پێشنیارو سەرپەرشتی ئەو لە ماڵی ڕاوێژکاری کولتووری شاری لودڤیگسهافن بە بەشداری لەگەڵ چوار نووسەری ئەڵمانی سێ ژن وپیاوێک، ئێوارەی خوێندنەوەی تێکستی شیعری و ڕۆمان وپەخشان و چیرۆک، نووسەران: بیرنهارد ڤادلە ڕوهە، کلاودیا کیفەر، ئینس لانگس، یولیانە سۆفی کەیسەر، یوووسف مەنتک. لە ڕێککەوتی 21-5- 2022 ڕۆژی شەممە لە مالی کەشتی دەس هاوس. بە شداری بە شیعر خوێندنەوە لە گەل نووسەران لە ڤیستیڤالی کولتوری هاوینە لە ڕێککەوتی 25-06-2022، لە هاکگارتن موسیوم.
- لە شانۆی پفالتزباوی شارەکەیان وەک ئەکتەر کاردەکات. لە شانۆگەرییەکانی: پڕۆژەی کافکا دادگا، کۆشک، بەدگۆڕان، . شانۆگەری جورجەکانی لودڤیگسهافن نووسین گیرهارد هاوپتمان، شانۆگەری کاترینە کنی چیرکۆس نووسینی کارل چوکەر مایەر، هەرسێ شانۆگەرییەکە لەلایەن خاتوو باربارا ڤاندلەر کراون بە شانۆ، وە دەرهێنانی تیلمان گێرش.
- کردنەوەی پێشانگەی فۆتۆگرافی قەڵای هەولێر وپێشکەشکردنی کۆرێک لەسەر هەمان بابەت، لە ڕێککەوتی 15ی یوونی تا 29 ی یوونی 2019 لەگەڵ شانۆی ڵاوانی ئەدریم، لە چوارچێوەی ڤیستیڤاڵی کولتووری هاوینە لە شاری لودڤیگسهافن، بۆ ئەم مەبەستە بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێ بەخشراوە لەلایەن پارێزگاری شاری لودڤیگسهافن.
- دووجار دەستەی دامەزرێنەی کۆمەلەی کولتووری بووە: لە ساڵی 1993 لە شاری هەولێر کۆمەلەی هونەری شەبەنگ نینایان دامەزراند.
- لە ساڵی 2003 لە شاری مانهایم ناوەندی زانیین وڕۆشنبیری کوردی- ئەڵمانیان لە دامەزراند. ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرو جێگری بەڕێوەبەری ناوەندی زانیین و ڕۆشنبیری کوردی – ئەلمانی مانهایم بووە، دواتر ناوەکەی گۆرا بوو بە ناوەندی ڕۆشنبیری کوردی – ئەلمانی مانهایم.
هەمان ناوەندی مانهایم پڕۆژەی بەشداری وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان ئیدارەی سلێمانی بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی پەڕتووکی فرانکفۆرتیان دا بە ئیدارەی سلێمانی لە ساڵی 2003، ئەوە بوو بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2004 بەشدار بوون و بۆ چەندین ساڵ بەردەوام بوون.
- ئەندامی دەستەی نووسەرانی پاشکۆی ڕەوندی هەفتە نامەی بەدرخان بووە، لە ڕێککەوتی 22-11-2007 یەکەم ژمارە تا دواژمارە .15 لە 08-11-2008، لە ژمارەی یەکەم و ژمارەکانی دواتر بەچەندین بابەت بە ناوی خۆی وخوازراو بەشداری کرد بۆ سەر خستنی پڕۆژەکە، لە هەولێر وەک پاشکۆیەک لەگەڵ هەفتە نامەی بەدرخان دەردەچوو . پاشکۆی ڕەوەند تایبەت بوو بە هەواڵ و چالاکی کوردانی تاراوگە .
- جگە لەوە لەم شوێنانە کاردەکات دەست پێشخەرییەکان:
1 – دەست پێشخەری کافێی پەنابەران دیداری جیهانی. کاری خۆبەخش.
2 – دەست پێشخەری لودڤیگس هافن بۆ کۆچبەران. کاری خۆبەخش.
3 – لەبەشی کۆچبەرانی شارەوانی شاری لودڤیگسهافن کاردەکات بۆ کاروباری پەنابەران.
=KTML_Bold=ئەندامێتی سیاسی:=KTML_End=
ئەندام لە پارتی سەوزی ئەڵمانیا لە شاری لودڤیگس هافن
ئەندام لە کۆمیتەی هاوبەشی لودڤیگس هافن- ئەنجوومەنی شارەوانی.
پەڕتووکە بڵاوکراوەکانی:-
1/ بەدرخانییەکان ماڵباتێکی خەباتکار، ساڵی 2005 - لە هەولێر چاپکراوە، لە پەڕتووک فرۆشی سۆران بڵاوکراوەتەوە لە هەولێر.
2/ بیبلیۆگرافیای کوردستان لە چاپەمەنییەکانی ئەڵمانیا و وڵاتانی تری ئەورووپی، ساڵی 2011 لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری بەڕێوەبەرایەتی چاپ وبڵاوکردنەوەی هەولێر چاپکراوە.
3 / پەیڕەوی ناوخۆی ئاڵای شۆڕش 2016 هەولێر.
4 / ڕەچەڵەکی کورد، کۆمەڵێک وتارو لێکۆڵینەوەی ئەدەبی وڕۆژنامەوانی، ئەکادیمیای بەدرخان، 2016 سلێمانی. چاپی دوووەم لە ساڵی 2017 لە دەزگەی ئایدیا لە سلێمانی چاپکراوەتەوە.
5/ دیوانی شیعری گەمەی ئاگر، بە زمانی کوردی ناوەڕاست ڕێنووسی ئارامی – دیالێکتی سۆرانی، دەزگای ماد 2017 لە هەولێر چاپکراوە.
6 / کورد لە پێشانگەی پەڕتووکی فرانکفۆرت، وەزارەتی ڕۆشنبیری وڵاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 2018 لە هەولێر چاپکراوە.
7 – دیوانی شیعری ئێوارانی ڕاین، بە زمانی کوردی باکوور ڕێنووسی لاتینی - دیالێکتی کرمانجی، وەرگێڕانی بۆ کرمانجی موحسین ئۆزدەمیر، دەزگای سیتاڤ 2020 لە شاری وان- تورکیا چاپکراوە-.
8 – دیوانی شیعری ئێوارانی ڕاین بە زمانی ئەڵمانی، لە وەرگێڕانی هۆزان عەبدولکەریم، دەزگەی چاپی یونایتد پ، س. لە نەمسا، مانگی 11ی 2022
پەڕتووکی ئامادە بۆ چاپ 2023:
1- پەرتووکی یەکەم بەنێوی: چەپکێک لە مێژوویی ڕۆژنامەگەری کوردی (ڕۆژنامەگەری- چاپخانە- بیبلیۆگرافیاو لێکۆڵینەوەی - 1959-2012) بڕیارە چاپ بێت.
2- دیوانی شیعری ئێوارانی ڕاین بە زمانی فارسی بڕیارە چاپ بێت.
تێبینی: مانای وشە ئەڵمانییەکان.
- کۆمیتییە هاوبەشی Partnerschaftsausschuss
- دەست پێشخەری Initiativen
[1][2][3]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 19,538
HashTag
קבצים הקשורים: 5
פריטים המקושרים: 28
הספרייה
יצירות אמנות
מאמרים
מסמכי מפלגות כורדיות
תאריכים ואירועים
תמונה ותיאור
קבוצה: ביוגרפיה
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
No specified T3 20: Yes
No specified T3 82: Erbil
No specified T3 85: דרום כורדיסטן
Place of Residence: Diaspora
אומה: כורדי
אנשים מקלידים: פעיל פוליטי
אנשים מקלידים: סופר
מין: גבר
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על 12-02-2013
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על: 08-04-2023
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 19,538
Attached files - Version
סוג Version שם עורך
קובץ תמונה 1.0.147 KB 12-02-2013 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,028
תמונות 104,909
ספרים 19,346
קבצים הקשורים 97,629
Video 1,401
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
Folders
ביוגרפיה - מין - נקבה ביוגרפיה - אומה - יהודי כורדי מפלגות וארגונים - פרובנס - ישראל הספרייה - פרובנס - ישראל מאמרים - פרובנס - ישראל מאמרים - פרובנס - Kurdistan ביוגרפיה - אנשים מקלידים - זמר הספרייה - סוג המסמך - שפת מקור מאמרים - סוג המסמך - שפת מקור מפלגות וארגונים - ארגון - ידידות

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.266 2!