ناو: سوهێل
نازناو: شەماڵ
ناوی باوک: خورشید
ساڵی لەدایکبوون: 1959
ڕۆژی کۆچی دوایی: #28-08-2022#
شوێنی کۆچی دوایی: #کفری#
$ژیاننامە$
نووسەر و مێژوونووس و ئەرشیڤوان سوهێل خورشید عەزیز ناسراو بە مامۆستا شەماڵ لە ساڵی 1959 لە شارۆچکەی کفری لەدایکبووە.
ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی-یە.
سەرۆکی ئەندازیارانی کشتوکاڵی پێشکەوتوو لە بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی #گەرمیان# بووە.
ئەندامی پارتی چارەسەری نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان بووە.
خاوەنی چەندین پەرتووکی مێژووییە.
دیکۆمێنتەکانی کوردستان بوونی #کەرکووک#ی کۆکردووەتەوە.
ڕێکەوتی 28-08-2022 لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە کفری، بە دەستڕێژی گولە کوژرا. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 11,981
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!