ناوی ئاوات نەسرەدین لە ڕيکەوتی 26-11-1979 لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، خويندنی سەرەتایی ناوەندی و ئامادەیی هەر لەو شارە تەواوکردووە، هەر لەتەمەنی نەوجەوانییەوە خولیای نوسینی هۆنراوەی هەبووە. سەرەتا بە هۆنراوەی مناڵان دەستی پيکردو نامیلکەیەکی بەناوی بابەنوئێل بڵاوکردەوە. زۆريک لە هۆنراوەکانی کراون بە گۆرانی لە ڤیستڤاڵی ساڵانەی #منداڵپارێزی کوردستان# بەدەنگی مناڵان پيشکەش کراون وە هەنديک لە هۆنراوەکانی لە کەناڵەکانی کوردسات و خاک کلیپیان بۆکراوە. لە هەرە بەرهەمە ناوازەکانی کە زۆر پێی ناسرا هۆنراوەی دنیای مناڵ بوو کە لەلایەن گۆرانی بێژ ئاسۆ مەحمود وتراوەو پيشوازیەکی باشی هەبووە. ئاوات نەسرەدین ئێستا لە ووڵای سوید دەژی و خێزاندارەو خاوەنی دوو کوڕە بەناوەکانی (ئارژین و ئاریاس). ناوبراو لە نوسین بەردەوامەوە چەندین هۆنراوەی ئەوینداری و نیشتمانی ناوازەی نوسیوە!.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 6,670
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!