بەتەنها لەشەش مانگی ڕابردودا زیاتر لە 365 هەزار سەر ئاژەڵی جۆراوجۆر لەسەرجەم گۆشتگەکانی هەرێمی کوردستان سەربڕاون و زیاتر لە 30 هەزار تۆن گۆشتی سور بەرهەم هاتوە.
ئاوێنەنیوز: بەرێوەبەری ڕاگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری، د.ئازاد خۆشناو، ئەمڕۆ، پێنجشەمە، ئاشکرایکرد، پارێزگای سلێمانی پشکی شێری بەرکەوتوە لەبەرهەمی گۆشتی ئەم ئاژەڵە سەربڕاوانەدا بەجۆرێک کەتەنها لەگۆشتگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانیدا 166 هەزار سەر ئاژەڵی جۆراوجۆر سەربڕاوە. وتیشی، پشکی دوەم بەر هاوڵاتیانی شاری هەولێر کەوتوە بەجۆرێک کە 115 هەزار سەر ئاژەڵی جۆراوجۆر لەسەرجەم گۆشتگەکانی سنوری پارێزگای هەولێر سەربڕاون و لەبازارەکانی شارەکەدا ساغ کراونەتەوە.
د. ئازاد ڕاشیگەیاند، پشکی سێیەم بەر هاوڵاتیانی شاری دهۆک کەوتوه و له و شەش مانگەدا 92 هەزار سەر ئاژەڵی جۆراوجۆر سەربڕاوە، بچوکترین پشکیش بەر هاوڵاتیانی دەڤەری گەرمیان کەوتوە کە 18 هەزار سەر ئاژەڵ سەربڕاوە.
بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری وتیشی، لەشەش مانگی ڕابردودا 312 لاشەی ئاژەڵی جۆراوجۆر کە بۆ خواردنی مرۆڤ نەشیاوە لەسەرجەم گۆشتگەکانی هەرێمی کوردستاندا ڕەفزکراونەتەوە و سوتێندراون.
لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەئیدارەی گەرمیانەوە 27 گۆشتگەی ئاژەڵی هەیە کە سێ له و گۆشتگانە مۆدیرنن و دەکەونە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک.
- 18-07-2013
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,678
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!