وتەبێژی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا دوو هەزار و 328 سزادراو بەتاوانی جۆراو جۆر لە نێو بنکە چاکسازییەکانی گەوڕان و ژنان و منداڵان لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان حوکمدراون.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە (خەندان) ی ڕاگەیاند: دروستکردنی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر و سلێمانی لە قۆناغی جێبەجێ کردندایە و پێش کۆتایی ئەمساڵ هەردوو بنکەی چاکسازی گەورانی هەولێر و سلێمانی تەواودەبێت، بەمەش ڕەوشی بنکە چاکسازییەکان پێشکەوتنی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان باشتر دەبێت بەشێوەیەک هاوتای پێوەرو بنەما جیهانییەکان بێت.
وتیشی: "لە ئێستادا دوو هەزار و 328 زیندانی لە بنکە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان ماوەی حوکمەکەیان بەسەردەبەن، بەشێوەیەک لە هەولێر 665 سزادراوی پیاو و ژن و منداڵ هەیە، هەروەها لە سلێمانی 997 سزادراوی پیاو ژن و منداڵ حوکمدراوون و لە دهۆکیش 666 سزادراوی پیاو ژن و منداڵ ماوەی حوکمەکەیان بەسەردەبەن.
- 24-07-2013
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,573
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!