چۆلەکە خۆت چی و گۆشتاوت چی!
چۆلەکە، کێشکە، پاساری، زۆر بچوکە و قەڵەوترین و گەورەترینیان ناگاتە(200)گرام، ئینجا دەبێت چ فروجاو و گۆشتاوێکی لێ بێتە بەرهەم؟ ئەم ئیدیۆمە بەتەوس و توانجەوە بەیەکێک دەوترێت کە خۆی زۆر هەڵبکێشێت و هیچیشی لەبارا نەبێت، یان کەم و بچوک بێت و پڕوپاگەندەی بەهێزی و گەورەیی خۆی بکات بە پەلارەوە به و جۆرە کەسانە دەوترێت(چۆلەکە خۆت چی و گۆشتاوت چی؟). [1]
چۆلەکە یان پاساریی: باڵندەیەکی بچووکە و لەناو گوند و شاری کۆمەڵگەی کوردەواردا بە شرووشتیی و ئازادیی دەژیی، زۆر جار لەلایەن خەڵکەوە ڕاودەکرێت، گۆشتەکەی کەم و بەلەزەتە، پەندەکە مەبەست لە شتی کەم و بچووکە کە بەشی هیچ نەکات، تەنیا کەسەکەی لەسەر ڕووزەرد ببێت.[2]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,679
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!