خەندان-عەلی ناجی
لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایدەکات، ژمارەی ئەو کەسانەی لە پارێزگای ئەنبار ئاوارە بوون گەیشتۆتە 67 هەزار خێزان و تەنها هەشت هەزاریان ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.
سەرۆکی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ژنە پەرلەمانتار لقا وردی بە خەندانی ڕاگەیاند" ژمارەی ئاوارەکانی ئەنبار گەیشتۆتە 67 هەزار خێزان کە لە ناوەوە و دەرەوەی ئەنبار نیشتەجێبوون".
وتیشی، بە پێی ئامارە فەرمییەکان ژمارەی ئاوارەکانی ئەنبار لە هەرێمی کوردستان هەشت هەزارە و زیاتر لە دوو هەزاریان ڕوویان لە پارێزگای سلێمانی کردووە.
ئاماژەشی بەوەکردووە، ئەو پارێزگاییەی کە زۆرترین ئاوارەی لە خۆی گرتووە پارێزگای سەڵاحەدینە کە 12 هەزار ئاوارەی تێدا نیشتەجێ کراون.
ئەمڕۆ، پارێزگاری ئەنبار ئاشکرایدەکات، ئەندامانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام(داعش) چەندین ماڵیان لە گەڕەکە جیاوازەکانی شاری ڕومادی بۆمبڕێژکردووە و لە هەمان کاتدا شەقام و باڵە خانە حکومیەکانیشیان بۆمبڕێژکردووە.
پارێزگاری ئەنبار ئاماژەشی بەوەکردووە، لە هەردوو گەڕەکەکەدا حەوت ماڵیان بۆمبڕێژکردووە ئەمە جگە لەوەی بە سەدان بۆمبی چێنراویان لە شەقام و کۆڵان و فرۆشگاکان چاندووە، مەبەستیش لەو کارە دەرکردنی خەڵکی ئەو ناوچەییە".
- 14-03-2014
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,841
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!