بەرێوبەری توندوتیژی دژ بە ژنان لە شاری کەرکووک ڕادەگەێنێت، ماوەی چوار مانگە هیچ حاڵەتێکی ژن کوشتن تۆمار نەکراوە، ئەوەش یەکەمینجارە لە کەرکووک و دوای تێپەڕبوونی چوار مانگ ژن نەکوژرا بێت.
بە پێی هەواڵێکی پێگەی ئەلیکترۆنی(کەرکووک ناو) بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی توندوتیژی دژ بەژنان لە بەڕێوبەراتی پۆلیسی کەرکووک عەقید غەریب ئەنوەر ڕایگەیاندووە کە، لەماوەی (4) مانگی سەرەتای ئەمساڵی 2014 دا لە پارێزگای کەرکووک لەلایەن ژنانەوە (54) سکاڵا لەسەر پیاوان تۆمارکراوە.
وتیشی: لە نێو ئەو سکاڵایانەدا (33) حاڵەتیان دژی ئەو پیاوانەیە کە لە ژنەکانیان داوە هەروەها (8) حاڵەتیشیان تێیدا پیاوەکان هەڕەشەی کوشتنیان لە هاوسەرەکانیان کردووە.
هەر بەپێی ئامارەکە، (6) حاڵەتی سکاڵاکان لەسەر ئەو پیاوانەیە کە منداڵەکانیان لە ژنەکانیان وەرگرتوەتەوە،(5) سکاڵاش سەبارەت بە ناپاکی هاوسەرگیری پیاوان بووە لە هاوسەرەکانیان.
بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی توندوتیژی دژ بەژنان خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بەوەی بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە (4) مانگی سەرەتای ئەمساڵدا هیچ حاڵەتێکی "کوشتن و بریندارکردن و ڕفاندنی” ژنان لە کەرکووک تۆمارنەکراوە.
- 11-05-2014
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 6,779
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!