سەرۆکی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم ڕایگەیاند ئێستا ڕۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم دەڕوات بۆ دەرەوه و لەبەرنامەدایە تا کۆتایی 2014 بگاتە ڕۆژی نزیکەی نیو ملیۆن بەرمیل نەوت.
هەولێر، ئاوێنەنیوز: لەمیانەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە هاوبەشەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان، یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی کاربەرێکەری حکومەتی هەرێم و ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی هەشتەم، نێچیرڤان بارزانی، ڕایگەیاند حکومەتی هەرێم ئامادەی لێپێچینەوه و لێپرسینەوه و بانگهێشتکردنی پەرلەمانە وەکو دەزگایەکی شەرعی لەم وڵاتە.
هەروەها وتیشی "تەمەننا دەکەین بگەینە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا، بەڵام هەموو دەرگاکان داخرا حکومەت ناتوانێ دەسته و ئەژنۆ دابنیشێت".
نێچیرڤا بارزانی وتیشی "ئێمە لەبەغدا پێمان دەڵێن موچەی ئێمە بڕاوە بەفەرمانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان موچەی ئێوەمان بڕیوە.. ئیتر چ ڕێگایەک بۆ چارەسەر دەمێنێتەوە بەدڵنیایی ئێمە بەردەوام دەبین لەدزۆینەوەی ڕێگەی چارەسەر".
سەبارەت بەداواکاری ئەمەریکاش بۆ ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت بەشێوەی تاک لایەنە، نێچیرڤان بارزانی وتی "هەڵوێستی ئەمەریکا فشار نییە لەسەر کەس ئەمەریکا ئەیەوێ هەموومان بگەینە چارەسەر لەچوارچێوەیعێراق". هەروەها وتیشی "عێراق شکاتی لەئێمە نەکردووە لەبەینی تورکیاو عێراقه و لەبەرژەوەندیی هەرێمە بگەینه چارەسەرو شکاتی بەغدا بەجددی وەرناگرین".
نێچیرڤان بارزانی وتیشی "بۆ خەڵکی عێراق پرسیار ناکەن بەچ حەقێک موچەی هاوڵاتیانی عێراق دەبڕن مالیکی عێراق دابەش دەکات نەک ئێمە. موچەخۆرانی هەرێم بەشێکن لەعێراق بەپێی یاساو ئه و پەیام ئەنێرێت کە ئەڵێ ئێوە بەشێک نین لەعێراق بڕۆن چی دەکەن بۆ خۆتان بیکەن".
ئەمرۆ 28 ئایار پاش ئەوەی لەلایەن پەرلەمانەوە میوانداریی کرا، نێچیرڤان بارزانی لەتەلاری پەرلەمان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشی لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان ڕێکخست و ڕونیکردەوە ئەگەر حکومەتەکەی کاربەڕێکەر نەبوایە ئەوە تێستا دووچاری لێپێچینەوه و لێپرسینەوە دەهات.
- 28-05-2014