- بەهۆی خراپی کەشوهەواوە گەشتی ئاسمانی نێوان هەولێرو بەغدا ڕاگیرا، بەڵام گەشتی سلێمانی-بەغدا هەر بەردەوامە.
- چەکدارانی داعش 10 کوردی شەبەکی ناوچەی گۆگجەلیل و گوندی تیڵوەی سەر بە پارێزگای موسڵ دەڕفێنن، بە مەش ژمارەی کوردە شەبەکە ڕفێنراوەکان دەبێتە 105 کەس.
- خەڵکی ناحیەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ دەستیان کرد بەخۆپێشاندن و داوا لە لایەنە بەرپرسەکانی ناوچەکە کرد بە هانایانەوە بچن لە بەر کەمی بڕی ئەو کارەبایەیی بۆیان دێت و مۆلیدە ئەهلیەکانیش زۆربەیان وەکو پێویست کار ناکەن.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 9,650