- بەهۆی پێشڕەوییە بەردەوامەکانی پێشمەرگەوە لە سنووری ناحیەی زوومارو درووستکردنی مەترسی لەسەر چەکدارانی داعش، چەکدارانی گروپی داعش ئاگریان لە بیرە نەوتیەکانی عەین زالە بەردەدا.
- داعش مەزارگەیەکی کاکەییەکانیان لە گوندێکی ژێردەستیان تەقاندەوە. مەزارەکە ناوی مەزاری (سەید هەیاس)ە کە دەکەوێتە گوندی وەردەک-ی سەربە قەزای حەمدانییە.
- تەقە لەکاروانی ئۆتۆمبێلەکانی مەلا بەختیار و شێخ جەعفەر کرا و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک برینداربوو.
- هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان توانیان ناحیەی ڕەبیعە کۆنتڕۆڵ بکەنەوەو 100 چەکداری داعشیش کوژراوە.
- بەتۆمەتی بوونی پەیوەندی بە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش، هێزەکانی ئاسایشی هەولێر شاعیرێکی عەرەب بەناوی وەلید ئەلشمخانی دەستگیردەکەن.
- لە نزیک بارەگای کەیوان و لە سنوری ناحییەی سەرگەران، لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکدا بە هێزەکانی پێشمەرگەدا پێشمەرگەیەک شەهید بوو پێنجی دیکەش بریندار بوون.
- پەرلەمانی دانیمارک بڕیاریدا بێتەڕیزی ئەو وڵاتانەی کۆمەک و پشتیوانی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن لە شەڕی دژ بە چەکدارانی داعش و دەستیکرد بە ڕەوانەکردنی سەرباز و چەک و تەقەمەنی بۆ هەرێمی کوردستان.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 11,493
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!