- بە پێی زانیارییەکان، شەوی ڕابردوو شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل(YPG) لە دژی مۆڵگەکانی گروپە چەتەکانی دەوڵەتی ئیسلامی ئێراق و بیلادی شام(داعش) لە نێوان گوندەکانی دێهام و ڕاوایەی ڕۆژئاوای شاری سەرێکانی چالاکییەکیان ئەنجامداوە و لە ئاکامدا گردی ''زیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانات'' لە چەتەکانی داعش پاک و ڕزگار کرا و (30) چەتەش کوژران و ئۆتۆمبیلێکی چەتەکانیش بە سەرجەم سەرنشینەکانییەوە تێکشکێندراوە. هەروەها ڕاگەیەندرا کە لاشەی (20) چەتەش کەوتوتە دەست شەڕڤانانی YPG ەوە.
- بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە، لە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممەوە شەپۆلێک بارانی بەخۆڕ چۆمان و ناوچەی باڵەکایەتی گرتوەتەوە و بەهۆیەوە لافاو دروستبووە، هاوکات باوک و کوڕێک بەهۆی ئەو لافاوەوە ئاو دەیانبات و بەیانی ئەمڕۆ تەرمەکانیان دەدۆزرێتەوە.
- کۆبوونەوەی یەپەگە و لێپرسراوانی ئامریکا لەسەر ڕەوشی کۆبانی.
- گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە، لەهێرشێکدا بۆ سەر شاری گەڤەر لەباکوری کوردستان توانیان ئەو شارە لە سوپای تورک پاک بکەنەوە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 9,900
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!