ڕاگەیەندراوێک لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
دوابەدوای ڕووداوەکەی کەمپی کوردانی ڕۆژهەڵات لە شاری کۆیە، لەسەر بڕیاری بەڕێز مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لیژنەیەک پێک هات بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ڕووداوەکە و دەرخستنی ڕاستییەکان.
لیژنەکە ڕاپۆرتێکی لەم بارەیەوە پێشکەش بە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کرد. لەسەر ڕۆشنایی ڕاپۆرتەکە و بەپێی یاسا، ئیجرائاتی کارگێڕی بەرامبەر بە سەرپێچیکارانی ڕووداوەکە وەرگیرا.
وتەبێژێک بەناوی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
24-03-2015
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 12,062
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!