הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 524,343
תמונות 106,145
ספרים 19,755
קבצים הקשורים 99,212
Video 1,439
שפות
کوردیی ناوەڕاست 
300,622

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,757

هەورامی 
65,719

عربي 
28,771

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,198

فارسی 
8,374

English 
7,161

Türkçe 
3,568

Deutsch 
1,456

Pусский 
1,121

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
ژمارەی سەربازو چەکەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێم
קבוצה: סטטיסטיקה וסקרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ژمارەی سەربازو چەکەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێم
סטטיסטיקה וסקרים

ژمارەی سەربازو چەکەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێم
סטטיסטיקה וסקרים

لەدوای ڕووداوەکانی 31ی ئابی ساڵی 1996، تورکیا هێزەکانی خۆی لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان جێگیرکردووە، لەو کاتەشەوە ئەو وڵاتە چەند سەربازگەیەکی لەناوچەی بادینان دروستکردووەو لەئێستاشدا ژمارەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لەناو خاکی هەرێم، بە زیاتر لە (3200) سەرباز مەزەندە دەکرێت، کە دەیان ئەفسەری پلە بەرزیشیان تێدایە، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر چەکی قورس.
یەکێتی و گۆڕان لەگەڵ دەرکردنی بنکە سەربازییەکانی سوپای تورکیان و پارتی دیموکراتیش بوونی پەکەکەو سوپای تورکیا لەهەرێم لەئاستێکدا دەبینێت و بەپێشێلکردنی سەروەریی خاکی کوردستانی دەزانێت.
ماوەی زیاتر لە 18 ساڵە بنکە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لەهەرێمی کوردستاندا بوونیان هەیە، هەرچەندە لەساڵی 2003وە بڕیارێک لەپەرلەمانی کوردستانەوە دەرچووە بۆ دەرکردنی ئەو بنکە سەربازییانە، بەڵام تائێستا هێزەکانی تورکیا لەسەرخاکی هەرێمی کوردستان ماون کە ژمارەیان بەهەزاران چەکدار دەبێت.
گۆران ئازاد پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کودستان بەSNNی ڕاگەیاند، لەبارەی هاوکاریکردنی کورد لەجەنگی دژی داعش، تورکیا لەناو هەموو وڵاتاندا بێ هەڵوێستترین وڵاتی دونیا بوو، بۆیە ئەم بێهەڵوێستییەی تورکیا لەئایندەدا کاریگەریی دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ ئەو وڵاتەدا.
وتیشی:"هیچ ماناو بەهایەکی نییە کە سەربازگەی وڵاتی تورکیا لەهەرێمی کوردستاندا هەبێت و دەرکردنی ئەو سەربازگانەش بووە بەواقیع و پەشیمانبوونەوە لێی، عەیبەیەکی ئەخلاقیی و یاساییە".
بێستوون فایەق پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان بەSNNی ڕاگەیاند، بوونی سەربازگەی تورک لەهەرێمی کوردستان زۆر بێمانایەو جگە لەمەترسیی و داگیرکردنی کوردستان و زاڵکردنی هەیمەنەی تورکیا بەسەر هەرێمدا، هیچ مانایەکی تری نییە.
وتیشی:"دەبوایە لەگەڵ هاتنی داعش بۆسەر سنووری هەرێمی کوردستان، یەکەم وڵات تورکیا بەرگری لەخاکی کوردستان بکردایە، ئەگەر هاوکاریی کورد ناکات، کەواتە بوونی ئەم سەربازگانە چ سوودێکی دەبێت ئەگەر مەترسیی نەبێت بۆسەر هەرێمی کوردستان.
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ئەوەشی وت، جێی داخە تائێستا بڕیارێک نەدراوە چ لە پەرلەمان و چ لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ دەرکردنی سەربازگەو هێە سەربازییەکانی تورکیا لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان، لەبەر ئەوەی هیچ بیانوویەک نییە بۆ بوونی ئەو سەربازگانە لە هەرێمی کوردستاندا.
ئاماژەشی بۆ ئەوەکرد: ڕاستە تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لەڕووی ئابوورییەوە سوودی بۆ هەرێمی کوردستان هەیە، بەڵام پێویستە تا ئەوکاتە ئێمە تورکیامان بوێت کە تورکیاش ئێمەی دەوێت و زۆر گرنگە وەکو خۆی بیناسین، چونکە ئەو وڵاتە دەیان ساڵە کورد دەکوژێت.
هەر لەوبارەیەوە د. فرسەت سۆفی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بوونی بنکە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان، نایاساییەو مەترسیشە بۆ سەر هەرێمی کوردستان، مانەوەشیان بابەتێکی سیاسییە، بۆیە لەهەر کاتێکدا کە بگونجێت پێویستە دەربکرێن.
وتیشی:"من بەبۆچوونی شەخسیی خۆم پشتیوانی هەر هەوڵێک دەکەم بۆ دەرکردنی بارەگاو بنکەی سەربازیی هەر وڵاتێکی بێگانە لەهەرێمی کوردستاندا".
بەبڕوای د. فرسەت وتی، ئەگەر بەهانە هەبێت بۆ دەرکردنی بنکە سەربازییەکانی سوپای تورکیا، دەبێت بەهانەش بۆ مانەوەی گەریلاکانی پەکەکە هەبێت، چونکە وەکو د. فرسەت دەڵێت:"ئەگەر شەرعییەت بدەیتە پەکەکە دەبێت شەرعییەت بدەیت بەهێزێکی تریش، بەپاساوی بوونی پەکەکە، چونکە مەبەستەکە پاراستنی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستانە".
لەڕۆژی 15ی تەمموزی ساڵی 2008یشدا، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبەیاننامەیەکدا داوایکرد، هەرچی زووە ئەو بنکە سەربازیانەی تورکیا لەخاکی عیراق (هەرێمی کوردستان)دا بچنە دەرەوە.
بەیاننامەکە کە لەلایەن لیژنەی (بەدواداچوونی ڕاستیەکان)ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە بڵاوکرایەوە، داوای ئەوەشی کردبوو، پەرلەمانی عیراق هەوڵەکانی بخاتەگەڕ بۆ ئەوەی بنکە سەربازیەکانی تورکیا بکرێنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان، چونکە ئەوکات لەبەیاننامەکەدا هاتبوو:"ئەو بنکانە لەقوڵایی سنوری هەرێمی کوردستانن و کاری سەربازیی و سیخوڕی بۆ تورکیا دەکەن".

قەبارەی هێزەکانی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان:

لەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا (3235) ئەفسەرو سەربازو ژەندرمەی تورک بوونیان هەیە، لەگەڵ چەندین جۆر چەک و تەقەمەنی، لەوانە: (58) تانک، (27) زرێپۆش، (31) تۆپ و (26) هاوەن، (17) ئاڕبیجی و (10) دۆشکە، (40) ئۆتۆمبێلی سەربازیی، (13) بیکەیسی، (2) نازووری شەوانەو (3) نازووری قاعیدە، (10) قەناس و (1) بۆمبی ئەتارو (4) مۆبایلی سورەیا، لەگەڵ (2) جیهازی ڕاکاڵ و یەک ڕەسەدو (2) ڕافیعەو جیهازێکی پێشکەوتووی دەنگ هەڵگر (انێات)یان لەبەردەستدایە.
هێزە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستان بەسەر (13) بنکەو بارەگای سەربازیدا لەناوچە سنورییەکانی پارێزگای دهۆک جێگیرکراون.

لەناو ئەو هەموو بنکەو بارەگا سەربازیانەشدا جگە لەوەی بەشی هەواڵگری بوونی هەیە، سریەیەکی تایبەتی هەواڵگری تورک لەسەربازگەی (باتوفا) بوونی هەیە، کە لە (20) کەس پێکهاتووەو ئەفسەرێکیش سەرپەرشتی دەکات بەناوی (فاروق بەگ) کە پلەکەی عەقیدە لەسوپاداو جێگرەکەشی موقەدەمێکە بەناوی (عومەر).

بەگوێرەی زانیارییە تایبەتەکان، گەورەترین بنکەو بارەگای سەربازی تورکیا لەڕووی ژمارەی سەربازەوە، لەناحیەی (کانی ماسی)یە کە دەکەوێتە قەزای زاخۆی سەر بەپارێزگای دهۆک، لەو بنکەیەدا (580) سەربازو (91) ئەفسەرو (240) ژەندرمەو (340) هێزی لێدان هەیە.
لەزانیارییەکاندا باس لەوەدەکرێت، گەورەترین بنکەی سەربازی تورکیا لەهەرێمی کوردستان لەڕووی لۆجستییەوە، سەربازگەی (بامەڕنی)ە کە دەکەوێتە بەرامبەر ناحیەی بامەڕنی لەپارێزگای دهۆک.
لەو سەربازگەیەدا (30) تانک و (8) زرێپۆش و (6) هاوەن و (6) ئۆتۆمبێلی سەربازی تێدایە، جگە لەبوونی ئامێرێکی پێشکەوتووی دەنگگرتن کە بۆ کاری سیخوڕی بەکاریدەهێنن، لەناو ئەو بنکە سەربازییەشدا گەورەترین یەکەی هەواڵگری سەر بە سوپا لەناو خاکی هەرێمی کوردستان بوونی هەیە، بەدوای ئەمیشدا بنکەی سەربازی (کریبی) دێت کە دەکەوێتە قەزای زاخۆ.
لەو بنکە سەربازیەشدا (414) سەربازو (6) تانک و (15) ئاڕبیجی و (2) دۆشکەو (6) زرێپۆش و (11) تۆپ و (14) ئۆتۆمبێلی سەربازی و (10) قەناس و (12) بیکەیسی و (1) بۆمبی ئەتارو یەک ڕەسەدو (2) نازورو (2) مۆبایلی سورەیاو جیهازێکی ڕاکالڕ هەیە.
بەدوای ئەویشدا بنکەی سەربازی ناحیەی باتوفە دێت کە دەکەوێتە سنوری ئیداریی قەزای زاخۆوە، (400) سەربازو (6) تانک و (21) زرێپۆش و (14) ئۆتۆمبێلی سەربازیی و سێ نازووری تێدایە.
هەروەها بنکەی (سینکی) هەیە، کە لەو شوێنەش (80) سەربازی تورک بوونیان هەیەو تۆپێکی (120) ملمیشیان پێیە.
لەسەربازگەی (سیریی)ش کە دەکەوێتە سنووری قەزای ئامێدییەوە، تورکیا (75) سەربازی وڵاتەکەی تێدا جێگیرکردووە، بە (6) تانک و سێ دۆشکاو (6) هاوەن و (4) زرێپۆشەوە.
لەلایەکی تریشەوە هەر لەسنووری قەزای ئامێدی لەسەربازگەی (کوبکی)، تورکیا (130) سەربازی جێگیرکردووە لەگەڵ دوو تانک.
هەروەها لەهەریەک لەسەربازگەکانی (کمری، کوخی سپی و دەرەی داواتیا) لەناوچەی بادینان، هەریەکەیان (70) سەربازی تێدا جێگیرکراوە، لەگەڵ ژمارەیەک کەرەستەو کەلوپەلی سەربازی.
لەسەربازگەی (سەری زیری) دیسانەوە هەر لەسنووری بادینان، تورکیا (60) سەربازی جێگیرکردووە، لەسەربازگەی (گەلی زاخۆ)، (34) سەربازو لەسەربازگەی ئامێدیش (45) سەربازی تورک بە تەواوی چەک و تفاقی سەربازییەوە بوونیان هەیە.

ئامادەکردن : ئاری مەحمود، هێرش شۆڕش
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,881
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | http://snnc.co/Didar_Detail.aspx?id=9303&MapID=3
פריטים המקושרים: 3
ביוגרפיה
מילים וביטויים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
סוג של סטטיסטיקה: פשע המלחמה
פרובנס: טורקיה
Technical Metadata
איכות פריט: 76%
76%
נוסף על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על 14-05-2015
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על: 14-05-2015
קשר
פריט זה לפי כורדיפדיה של תקנים עוד לא נגמר עדיין!
פריט זו נצפתה פעמים 3,881
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 524,343
תמונות 106,145
ספרים 19,755
קבצים הקשורים 99,212
Video 1,439
שפות
کوردیی ناوەڕاست 
300,622

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,757

هەورامی 
65,719

عربي 
28,771

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,198

فارسی 
8,374

English 
7,161

Türkçe 
3,568

Deutsch 
1,456

Pусский 
1,121

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
Folders
ביוגרפיה - מין - נקבה ביוגרפיה - אומה - יהודי כורדי מפלגות וארגונים - פרובנס - ישראל הספרייה - פרובנס - ישראל מאמרים - פרובנס - ישראל ביוגרפיה - אנשים מקלידים - זמר הספרייה - סוג המסמך - שפת מקור מאמרים - סוג המסמך - שפת מקור מפלגות וארגונים - ארגון - ידידות מפלגות וארגונים - ארגון - אמנותי

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 1.454 2!