حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی ئه و پارانە ئاشکرا دەکات کە حکومەتی عیراق لەماوەی 4 مانگی سەرەتای 2015 ڕەوانەی کردون کە بڕەکەی تەنها یەک ترلیۆن و 756 ملیار دینارە.
ئاوێنەنیوز: حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لەماوەی یەک مانگدا بەبڕی نزیکەی 850 ملیار دینار نەوتی هەناردەکردوە، بەڵام حکومەتی بەغدا هیچ مانگێک پارەی تەواوی هەرێمی نەناردوە.
هەر له و بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە بەغدا لەهەردو مانگی 11و12/2014 یەک ملیار دۆلاری بۆ هەرێم ناردوە، لەکاتێکدا دەبوایە بۆ هەر مانگێکی 10و 11و 12، 500 ملیۆن دۆلار ڕەوانە بکات.
بەپێی بەیاننامەکەی هەرێم، بەغدا لەمانگی 2015/1 تەنها 250 ملیار دینارو مانگی 2 تەنها 491 ملیار دینارو ماگی 3 تەنها 527 ملیار دینارو مانگی 4 تەنها 488 ملیار دیناری ڕەوانەی هەرێم کردوە، کە هەمو ئه و چوار مانگە دەکاتە یەک ترلیۆن و 756 ملیار دینار.
هەر ئه و ناکۆکییانە بوە هۆی ئەوەی کە هەرێم هەڕەشەی بڕینی هەناردەی نەوت بکات لەرێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ).
- 04-06-2015
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,983
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!