گوڵەستێرەکان کوژانەوە؛ بەرگی یەکەم
یەکێک لە بەرهەمە ناوازەکانی #کەریم کاکە#
دەزگای پەخش: فام
حەکیم کاکەوەیس دەڵێت:
کەم بیرەوەریی خەباتگێڕانی کوردم خوێندۆتەوە لە ڕستە و هەواڵیان بەگومان نەبم و باوەڕی تەواو بە هەواڵەکانیان بکەم. بۆ دۆزینەوەی ڕاستیی توێی هەندێ کتێبی سیاسەتکاران، دەبێ نێوان دێڕەکان بخوێنینەوە. بەڵام ڕستە و هەواڵێکم لە کتێبەکەی کەریم کاکەدا نەدی جێی گومان بێ. چەند لە هەستەوە نزیکە ئەم نووسینە! ڕاستگۆیی چ نیعمەتێکە خوا بە کتێب و خوێنەری داوە!
کە دەستم بە خوێندنەوەی (گوڵەستێرەکان کوژانەوە) کرد، نەمتوانی دەستی لێ هەڵگرم و بچمە سەر کارێکی تر. ئەو نووسینە، لە هەندێ جێدا بۆنی دووکەڵ و بارووتی لێ دێ و لە هەندێ جێی دیکەیدا، بۆنی بەهار و ژن، بۆنی تەگەوڕی نێرەوز پەخش دەبێ. لە هەندێ جێدا دیمەنی بەهەشتی تێدا دەبینی و لە هەندێ جێی تریش دۆزەخ. دۆزەخ، بە خۆی و (ئەسفەلەسسافلین)ەوە دەورت دەدا. چ ژیانێکە ئەو پێشمەرگایەتییەی کەریم کاکە باسی دەکا! [1]
קרא את הספר: گوڵەستێرەکان کوژانەوە؛ بەرگی یەکەم
הורדה כוללת:
946 פעמים
ברצוננו לשאול את כל הסופרים, מתרגם ומו"ל בכדי להודיע לנו אם הם אינכם חשים בנוחים עם הספרים שלהם שהורדו משרת כורדיפדיה.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 5,751
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!