بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی شاری کەرکووک لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا چەندین حاڵەتی جۆراو جۆری ڕووداوی هاتوچۆ لە ناوی شاری کەرکووک ڕوویانداوە و هەر لە ئەنجامی ئه و ڕووداوانەشدا چەندین زیانی گیانی و مادی سەریان هەڵداوە.
عەمید محەمەد تاهیر، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هاتوچۆی شاری کەرکووک بە خەندانی ڕاگەیاند: "بەپێ ئاماری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی شاری کەرکووک لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا چەندین حاڵەتی جۆراو جۆری هاتوچۆ ڕوویانداوە و بە هۆی ئه و ڕووداوانەشەوە ژمارەیەک زیانی گیانی و مادی تۆمار کراون".
وتیشی: "لە ناوی شاری کەرکووک لە ماوەش ئه و شەش مانگەدا 151 حاڵەتی پێکدادان وەرگەڕان لە نێوان ئۆتۆمبێلەکاندا ڕوویانداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "لە کۆی ئه و ڕووداوانەدا هەشت هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و لە هەمانکاتدا 83 هاوڵاتی تریش بریندار بوون".
ئەوەشی خستەڕوو کە، هۆکاری زۆربەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ ناو شاری کەرکووک بە شێوەیەکی گشتی پەیوەندی بە خراپی ڕێگە و بانەکانەوە هەیە، هەروەها لەلایەکی ترەوە پەیوەندی بە خودی شۆفێرانەوە هەیە کە مەرجەکانی شۆفێری و هاتۆچۆ کردن جێبەجێ ناکەن.
روونیشی کردەوە کە، لە کەرکووک لە ماوەی ئه و شەش مانگدا 16391 حاڵەتی سەرپێچی شۆفێران تۆمار کراوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەست بەسەر 122 ئۆتۆمبێلی جام ڕەشدا گیراوە، جگەلەوەش 28 ماتۆڕسکیل دەست بەسەرکراون و بەشێکی زۆر له و سەرپێچیانەش ڕەوانەی دادگا کراون.
- 03-08-2015
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,684
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!