رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەو جەنگەی لە سوریا بۆ ماوەی چوار ساڵە بەردەوامە، بووەتە مایەی ئاوارەکردنی زیاتر لە 11 ملیۆن کەس لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەو وڵاتە.
کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ئامارێکیدا ژمارەی ئاوارەکانی سوریای لە وڵاتانی دەوروبەر ئاشکرا کرد و ئاماژەی بە زیادبوونی 4 ملیۆن ئاوارەی تر کرد کە زۆربەیان ڕوویان لە تورکیا کردووە.
کۆمیسیۆنەکە، ژمارەی ئاوارەکانی ناوخۆی سوریاشی لە گوند و شارەکاندا بە 6.2 ملیۆن ئاوارە، مەزەندەکرد.
بەپێی ژمارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەران، ژمارەی پەنابەرانی سوریا لە تورکیا بۆ نزیکەی دوو ملیۆن پەنابەر ڕووی لە زیادبوون کردووە و گەیشتووە 1938999 پەنابەر.
لە لوبنانیش، ژمارەی پەنابەرە سورییەکان گەیشتووەتە 1113941 پەنابەر، لەکاتێکدا ژمارەی ئەو پەنابەرانە لە ئوردن 629245 پەنابەرە، لە عیراقیش ژمارەی پەنابەرە سورییەکان گەیشتووەتە 249463 پەنابەر.
کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەران، ئاماژەی بە بوونی 132375 پەنابەری سوری کرد لە میسر، لەکاتێکدا ژمارەی پەنابەرانی سوریا لە وڵاتانی تری باکووری ئەفریقا، 24055 پەنابەرن.
- 05-09-2015
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 7,520
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!