یەکێکە لە هۆزانەوانە کلاسیکەکانی کورد، لە ساڵی 1921 لە گوندی (سڵێمان کەندی) ناوچەی فەیزووڵا بەگی #سەقز# لە دایکبووە. لە تەمەنی 7 ساڵیدا دەچێتە حوجرە و پەرتووکە باوەکانی سەردەم دەخوێنێت.لە تەمەنی 10 ساڵیدا یەکەم هۆنراوەیە هۆنیوەتەوە، لە تەمەنی 18 ساڵیدا پەرتووکی (یوسف و زوڵەیخا)ی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی. هۆنراوەەکانی مامۆستا خەمین پتر لە 10 هەزار دێڕن کە زۆربەیان کوردین و بە شارەزابوون لە دەستوور و زمانی فارسی هۆنراوەی فارسیشی هۆنیوەتەوە و بەرهەمی عەرەبیش لەناو هۆنراوەکانیدا هەیە. ساڵی 1984 بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەی گەدەوە کۆچی دوایی کردووە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,619
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!