قەڵای دمدم لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتیی شا عەباسی سەفەویدا بەپێی بڕیاری خانی لەب زێڕین سەرلەنوێ دروست کرایەوە و لە درێژەی ئاڵۆزی و ململانێکانی نێوان ئەمیری برادۆست و شاعەباسدا سەرەڕای کوژرانی هەزاران کەس لەلایەن سوپای شا عەباسەوە دەستی بەسەردا گیرایەوە.
قەڵای دمدم بە مەودای (15) کیلۆمیتر دوور لە شاری #ورمێ# و لەسەر تەپۆڵکەیەک لە دۆڵی #قاسملوو# هەڵکەوتووە و مێژووی دروست کردنی ئەو قەڵایە دەگەڕێتەوە بۆ پێش هاتنی ئیسلام.
چیرۆکی خۆڕاگریی قەڵای دمدم لە نێو شێعری شاعیران، بەیت بێژ و حەیران بێژاندا ڕەنگی داوەتەو و بۆتە هەوێنی شێعری شاعیرە بە ناوبانگەکانی وەک ئەحمەدی خانی و جگەر خوێن و بە چەندین شێعریان لەمەڕ حەماسەت، خٶراگریی و قارەمانیەتیی خانی لەب زێڕین هۆنیوەتەوە و بەیتی قەڵای دمدم بە درێژترین بەیتی کوردی دادەنرێت.
هەتا ئێستا 2 ڕۆمان لەلایەن 2 ڕۆمان نووسی کورد عەرەب شەمۆ و جان دۆست لەمەڕ ڕووداوی قەڵای دمدم و خۆڕاگریی خانی لەب زێرین نووسراوە و لەو 2 ڕۆمانەدا بەگشتی باس لە نەهامەتی و کوشتاری خەڵکی کورد بەدەستی سوپای شا عەباس کراوە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 46,890
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!