بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامه و باری شارستانی سلێمانی، ئاماری 10 مانگی ڕابردووی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند.
لەبارەی ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لەماوەی (10) مانگی ڕابردوو، (9793) هاوسەرگیری تۆمارکراوە و لەبەرامبەردا (1452) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە، بەوەش دەردکەوێت کە ئەنجامدانی هاوسەرگیری حەوت هێندەی حاڵەتی جیابوونەوەیە".
هەر بەپێی ئامارەکەی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامه و باری شارستانی سلێمانی: " لەماوەی، (10) مانگی ڕابردوو، زۆرترین حاڵەتی هاوسەرگیری لەمانگی ئەیلولی ڕابردوودا ئەنجامدراوە و کەمترین گرێبەستیش لەمانگی دواترو لەمانگی تشرینی یەکەمدا بووە".
- 03-11-2015
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,441