הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 527,879
תמונות 106,849
ספרים 19,826
קבצים הקשורים 99,881
Video 1,459
שפה
کوردیی ناوەڕاست 
301,943
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,810
هەورامی 
65,787
عربي 
29,018
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,694
فارسی 
8,746
English 
7,186
Türkçe 
3,577
Deutsch 
1,469
Pусский 
1,123
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
MP3 
311
PDF 
30,036
MP4 
2,360
IMG 
195,167
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
ئارکیۆلۆژیای ئەقڵی سەلەفی (پرۆژەی لەکار خستنی ئەقڵ لەکەلتوری ئیسلامی)
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئارکیۆلۆژیای ئەقڵی سەلەفی (پرۆژەی لەکار خستنی ئەقڵ لەکەلتوری ئیسلامی)

ئارکیۆلۆژیای ئەقڵی سەلەفی (پرۆژەی لەکار خستنی ئەقڵ لەکەلتوری ئیسلامی)
ئارکیۆلۆژیای ئەقڵی سەلەفی
(پرۆژەی لەکار خستنی ئەقڵ لەکەلتوری ئیسلامی)
جەمال حسێن
ناوی کتێب/ لە ئیسلامی قورئانەوە بۆ ئیسلامی فەرمودە
نوسینی / جۆرج تەرابیشی
ژمارەی لاپەڕە : 640
ساڵی چاپ / 2011
بەهاتنی جابری لێکۆڵینەوە ڕەخنەییە کەلتوریەکان، لە قۆناغی ئایدۆلۆژیاوە پەڕینەوە بۆ قۆناغی ئەبستمۆلۆژیا، لەبری لارکردنەوەی ڕوداو چەمکە فیکریەکانی کەلەپوری ئیسلامی بۆ چوارچێوەی قالبە ئایدۆلۆژیەکان، لەبری هەڵسەنگاندنی مێژوی کۆن و سەردەمەکانی بە میتۆدێکی چەسپاو و نەگۆڕ، جابری هات و لێکۆڵینەوە فیکریەکانی ئەو بوارەی پەڕاندەوە بۆ ئاستێک کە تیایدا عەقڵ کاربکات بەهەمو توانا ڕەخنەییە بەردەستەکانی زانستە مرۆییەکان. ئەم کارە گەورەترین دابڕانی مەعریفی لێکۆڵینەوە کەلتوریەکانی کۆتاییەکانی سەدەی ڕابردووە، سەرەتایەکی تازەبو بۆ تێگەیشتنێکی نوێ و کراوە، بۆ تێگەیشتن لەوەی چی وایکردوە دەرکەوتن و وزەی بەهێزی ئەقڵ لەمێژوی ئیسلامدا، هەرزوو بەر شەپۆل و گورزی چەندین سەدەی نائەقلانیەتی بکەوێت، لای ئەو هۆکاری ئەم گۆڕانە دراماتیکیە لە ئەقلانیەتەوە بۆ نائەقلانیەت، بۆهۆکاری دەرەکی دەگەڕێتەوە. بەپێچەوانەی تەرابیشیەوە کە پێی وایە ئەم گۆڕانە بەرهەمی کۆمەڵێک کارلێکی ناوخۆییە. هەر لەم بارەیەوە تەرابیشی، ئەوکاتەی سەرنوسەری گۆڤارێکی لێکۆڵینەوەی فیکری بو لە بەیروت، کاتێک بەرگی یەکەمی پرۆژە گەورەکەی جابری بەدەست گەیشت، کەهێشتا دەستنوس بوولەبارەی ڕەخنەکردنی بونیادی عەقڵی عەرەبیەوە، دوای خوێندنەوەی ئەم بەرهەمە وتی (خوێندنەوەی ئەم بەرهەمەی جابری تەنها زانیاریت زیاد ناکات، بەڵکو دەیگۆڕێت) هەرواش بوو، جابری قوتابخانەیەکی تازەی تیۆری و دۆڵەمەندی بەرهەمهێنا، قوتابخانەی لێکۆڵینەوە ئەبستمۆلۆژیەکانی کەلتور. بەڵام دیسان هەر هەمان تەرابیشی هاوڕێی کۆنی جابری و پشتیوانی یەکەمی لەبڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی، پاش کەمتر لەدەساڵ بریاریدا جارێکیتر بەهەمان میتۆدی جابری، جابری و خوێندنەوەکانی بۆ کەلتوری ئیسلامی بخاتەوە بەر ڕەخنە، واتە پرۆژەی (رەخنەی ڕەخنە لەئەقلی عەرەبی) کە لەماوەی پانزەساڵدا پێنج بەرگی لێ دەرچو، کەئەمەی بەردەستمان بەرگی پێنجەمیەتی، بەرگێکی سەربەخۆو، سەرباری چەندین کتێبی تری گرنگ و بێ وێنە لەهەمان چوارچێوە، بۆنمونە (سەرچاوەکانی فەلسەفە لە مەسیحیەت و ئیسلام، لەرۆشنگەرییەوە بەرەو هەڵگەڕانەوە، ڕۆشنبیری دیموکراسی، دوو بەش لەکتێبی هەرتەقات، قەسابخانەی کەلتور، موعجیزەو چەسپاوی ئەقڵ، ڕۆشنبیرانی عەرەب و کەلتور).

بەم کارەی تەرابیشی نەک هەر برێکی یەکجار زۆر لە کورتهێنان و هەندێک جار فێڵ و یاریکردنی فکری جابری ئاشکرا کرد، بەڵکو خۆشی چوە قۆناغێکی تازەی بیرکردنەوە، دوای برینی قۆناغی ناسیۆنالیست و وجودی و مارکسی و دەرووناسی، ئەویش قۆناغی لێکۆڵینەوەو ورد بونەوەیە لە کەلتور، کەوەکو خۆی دەڵێ ئێستا لەهەمو شتێک دابڕاوە، کەلتوری ئیسلامی نەبێت، ئەوەش لەو بڕوایەوە کە کلتور شوێنگەی ئەندازەیی هەموو جەنگەکانی ئەمرۆمانە، هەڵوێست بەرامبەر کەلتور و ڕەخنەکردنی و دوبارە دامەزراندنەوەی کەلتور(چونکە ئێمە گەلێکی کەلتورین بە پلەی نایاب)، ئەوکارە شوێنمان لە مێژوو جوگرافیادا دیاردیەکات: ئایا هەنگاو بەرەو مۆدێرنە یان گەرانەوە بۆسەدەتاریکەکان؟

ئایا بەراست کێشەی ڕاستەقینەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و فیکری و مەزهەبی جیهانی ئیسلامی بەگشتی پەیوەندی بە وەوە نیە کە ئێمە کۆمەڵگایەکین لەمێژودا دەژین؟ شەری شیعەو سونە، دەرکەوتنی سەدان فۆرمی بزوتنەوەی فەندەمەنتالیست، مەیلی نەمرو بەردەوامی جیهانی ئیسلامی بۆ زاڵکردنی کۆن بەسەر نوێدا، ڕەتکردنەوەی جەوهەری دیموکراسی و شکستی هەمو پرۆژەکانی ڕۆشنگەری و نوێبونەوە، ئیفلیجی چاکسازی و سوڕانەوە لەبازنەی پاشاگەردانی، چەپاندنی کۆمەڵایەتی و دواکەوتوی و نایەسکانی ژن و پیاو سەرهەڵگرتنی گەنجان و جەنگ بەدوای جەنگی ئەم جیهانە، ئایا ئەمانەو زیاتر دەرەنجامی ئەوەنیە کەئەم کۆمەڵگایانە تاسەرئێسقان هەڵگری هەمان ئەقڵیەتی نائەقلانی و شێوازی بیرکردنەوەی سەدان ساڵەیە؟ بەپێچەوانەوە ئایا ئەگەر مارتن لۆسەر نەهاتباو سیستەمی بیرکردنەوەی ئاینی خۆرئاواییەکانی نەگۆڕیبا، خۆرئاوا دەبوە خاوەنی ڤۆلتێر و سەردەمی ڕۆشنگەری و مۆدێرنە؟ ئەمانە ژێرخانی فیکری کاری تەرابیشیە، ئەو پرسیارە جەوهەریانەن کەئەو هەوڵدەدات لەرێی جارێکی تر شیکردنەوەو خوێندنەوەی ڕەخنەییانەی کەلتوری ئیسلامی بیانبڕێت و جێیان بێڵێت، لەگەڵ خۆشی کۆی کۆمەڵگا وشیاربکاتەوە لەوەی ئەوەی ئەوان لێیان بوە بە ئاین، دنیاییە، ئەو کەلتورەی ئەوان دەیپەرستن و ناتوانن لێی دەربچن، لەبنچینەدا ئاین نیە، بەڵکو بەرهەمی ئەقڵ و بیرکردنەوەو ویستی سیاسی و ململانێیەکە کە لەڕابردودا ڕویانداوە، بەکورتی لەکۆمەڵگا ئیسلامیەکان سنورەکانی نێوان چی خواییەو چیش بەرهەمی مرۆڤ ومێژوە، چی ئاسمانیەو چیش زەمینیە تێکەڵ بوە، بۆیە جیاکردنەوەیان لەیەککاتدا، خزمەتە بە موقەدەسی ئاینی و ئەقڵی مرۆی. بەڵام کارێکی ئاوا بۆئەوەی سنوری پەخشان و ئایدۆلۆژیا ببڕێ، پێویستی بە تەرخانکردنی زیاتر لە بیست ساڵ لە خوێندنەوەو قوڵبونەوەیە لە خودی کەلتور بەهەمو فۆرم و بەشەکانی. تائاستی موجتەهید و زانایەکی بێ وێنەی شەرع ناس، پێویستی بە وەستانێکی سۆسیۆلۆژیە لەویستگە گرنگەکانی مێژوو تا ئەوپەڕی وردبونەوە، بەکارهێنانی میتۆدە زانستیە تازەکانە بۆ تێگەیشتن لەو گرفتەی کە کەلتور، بۆ خودی ئاین و کۆمەڵگاشی دروستکردوە.

لێرەوە بێ خوێندنەوەی تەرابیشی لە ڕەوتی گوتارو عەقڵیەتی سەلەفی ئاینی ناگەین. وەکو چۆن بێ مارکس تێگەشتنمان بۆ کۆمەڵگای سەرمایەداری سەراوبنە، بێ فرۆید لەسایکۆلۆژیای مرۆڤ ناگەین و دەرک بەنهێنیەکانی ناکەین. بەهەمان شێوە بێ خوێندنەوەی تەرابیشی، بەردەوام تێگەشتنمان بۆ کەلتور، بۆ چۆنیەتی پیرۆزکردنی ئەو بەشەی کەلەخودی ئایندا پیرۆزنیە، بۆ قۆناغەکانی دروستبونی ئەقڵی سەلەفی و کوشتنی ئەقلانیەتی ئیسلامی ناتەواو و کورتبینانەیە. ئەمڕۆ تەرابیشی بەتاقی تەنیاو لەتەنها شوقەیەکی پاریسەوە، بوە بە گەورەترین پایەی ڕۆشنگەری و چرایەکی ڕۆشن بۆ هەمو ئەوانەی خەون گەڕانەوە بۆ ئەقڵ و چاکسازی ئاینیەوە دەبینن، دوای ئەوەی بێ ڕکابەر لەسەر عەرشی لێکۆڵینەوە کەلتوریەکان دانیشت.

دواین بەرگی پرۆژە فکریە ڕەخنەییەکەی لەسەر پرۆژە گەورەکەی جابری بۆ خوێندنەوەی کەلتوری ئیسلامی لەچاپخانەبو، لێیان پرسی ئاواتت چیە؟ وەڵامی دانەوە بەو هیوایەم دوای دەرچونی ئەم بەرهەمەم، هەردوکمان لەژیاندا بین، بەم شێوەیە دیالۆگەکەمان لەنێوانی دوو نوسەری زیندو دادەبن، هەروەکو چۆن سەدان ساڵ پێشتر لەناو کەلتوری ئیسلامیدا ئەم دیالۆگە لەنێوان ئیبن ڕوشد و ئیبن سینا ڕویدا. بەڵام بەداخەوە ئەم ئاواتەی تەرابیشی نەهاتەدی، ئەو کتێبەکەی هێشتا لەچاپخانەبوو، کەجابری مرد. بۆئەم ڕوداوە تەرابیشی وتارێکی ماڵئاوای پر لەسۆزی بۆهاوڕێ و دۆستی پەنجا ساڵەو نەیاری فیکری نوسی لە ژێر ناوی (چارەگەسەدەیەک لەدیالۆگی بێ دیالۆگ). ناونیشانی ئەم وتارەی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەوەوە هەیە کە تەرابیشی دەیویست تا جابری لە ژیاندابو، وەڵامی تیۆرو خوێندنەوەکانی بداتەوە، بەرگری لەخۆی بکات لەبەرامبەر کۆی ئەو ڕەخنەو شیکارییەوردانەی بۆ بەرهەمەکانی جابری کردبووی، کەبەداخەوە جابری تالەژیاندا مابوو نەک ئەمەی نەکرد، بەڵکو جارێک بەبیانوی تەرابیشی هەڵگری بروانامەی دکتۆرانیە، لەوەش خراپتر ئەو بیانوەی تەرابیشی مەسیحیەو چ پەیوەندیەکی بە گفتوگۆکانی کەلتوری ئیسلامیەوە هەیە خۆی لەوە دزیەوە بەشداربێت لەدروستکردنی گەورەترین و قوڵترین گفتوگۆی فیکری کە لە دوای ئیبن سیناو ئیبن ڕوشدەوە لە کۆمەڵگا ئیسلامیەکان بەم شێوە مەنهەجی وفراوانە نەکراوە، لەبری ئەو هەمو تەکفیر و شەرەفەتوای مەزهەبیەی کە مێژوی کۆمەڵگا عەرەبی و ئیسلامیەکانی پڕکردوە.

تەرابیشی دەیوت : هەمو قسەکردنێک لەبارەی چاکسازی سیاسی لەگەڵ مانەوەی سیستەمی کۆنی بیرکردنەوە و چەمکە تەقلیدیەکان، وەکو نەقشی سەرئاو وایە. بۆیە هەڵکۆڵینی ئەو لە شاخی کەلتوردا، بەو هیوایەیە دەرگای ئەقڵ بەڕوی سپێدەیەک بکاتەوە کە لەمرۆ نەچێ، سپێدەیەک پربێت لە میهرەبانی و بەیەکەوەژیان و دوور لەمەترسی. ئەمە ناکرێت و ڕونادات، ئەگەر کۆی ئەو بناغانە هەڵنەتەکێنرێن کە ئەقڵی سەلەفی بەهەمو ئاراستەکانیەوە وەکو ماکینەیەکی گەورەو زەبەلاح بێ وەستان سەدان ساڵە ئەم کۆمەڵگایانە دەهاڕێ و داگیردەکات.

وێناکردنی سونەت وەکو هاوشان و شیکەرەوەو زاڵ بەسەر ماناو دەلالەتە قورئانیەکان، ئەو کودەتا ئەبستمۆلۆژیە مەترسیدارەیە کە شافعی لە کتێبی (الرسالە) دەیکات. بەم کارەی شافعی کۆتای بەسەردەمێک لەمەعریفەی لاهوتی ئیسلامی دێنێ و سەرەتای قۆناغێکی تازەش دادەمەزرێنێ، سەرەتایەک تادێت گەورەدەبێ و لەسەردەستی کەسێکی وەکو ئیبن حەنبەل و قوتابیەکانی وەکو بوخاری و موسلیم و ئەو کەسانەش کە لەبری قورئان ڕویان کردە فەرمودە، بەکۆکردنەوەو نوسینەوەو لێکدانەوەو زاڵکردنی ماناکانی بەسەر قورئاندا، ئەمانە لەکەلتوری ئیسلامیدا بە (اهل الحدیپ)ناسراون، واتە کەسانی فەرمودە ناسراون. ئەم کارەی شافعی لەمێژودا وەکو تەرابیشی دەڵی بێ وێنەیە لەگۆڕینی مەعریفەی ئاینیدا، لەهیچ ئاینێکدا نەبوە کەسێک بتوانێ بەو ئەندازەیە گۆڕانکاری لە مەعریفەی ئاینیدا بکات، مەگەر ئەو کودەتایەی بەسەر ئاینی مەسیحیدا هات لە سەدەی چوارەمی میلادی دوای ئەوەی ئیمبراتۆری ڕۆمی بوە مەسیحی، بریاریدا کە مەسیح کوری خوایەو هاوشێوە زاتی ئیلاهی پیرۆزە.

لەکاتێکدا پێش شافعی دوو کەسایەتی تری گەورەی فیقهی لەکەلتوری ئیسلامیدا نەک ئەو ماناو بایەخەیان بۆ فەرمودە نەبوە، بەڵو یەکەمیان کە نزیکترین کەس بوە لە سەردەمی پێغەمبەر (خاوەنی یەکەمی فەرمودە) و چەندین هاوەڵیشی بینیوە، زۆر جار تاوانبارکراوە بەزەندەقەو بێ بڕوایی لەلایەن کەسایەتیە گەورەکانی فەرمودەناسی وەکو البغدادی، مەبەستمان بەو کەسەش ئەبو حەنیفەیە. کە فیقهەکەی ئەو بەگشتی پشتی بەقورئان و ئیجتیهادی خۆی بەستوە، بۆیە لەخانەی (اهل الرئی) ئەژمارکراوە لەکەلەپوری ئیسلامیدا، نەک لە خانەی (ئەهلی فەرمودە). لەژێر هەمان فشاری فەرمودەناسەکان کەلەسەدەی دووەمی کۆچیەوە ڕۆژ بەرۆژ زیاتر کۆنتڕۆڵی گۆرەِپانی ئاینی و جەماوەری موسڵمانانیان کرد، لایەنگرانی ئەبوحەنیفە لەسەدەکانی دواتر هاتن و بەچەندین بەرهەم بەرگریان لە فەرمودەناسی ئەبوحەنیفە کرد، بەم ئامانجە قسەگەلێکی زۆر خرایە پاڵ ئەو کەسایەتیە.

کەسایەتی دوەمیش کە دەکەوێتە پێش شافعی و تەنها پێنج سەد فەمودەی لێگێردراوەتەوە، مالیکیە، کەئەویش بەهەمان شێوە بەفەرمودەناس ئەژمارنەکراوە. بەهاتنی شافعی دوای زیاتر لەسەد ساڵ بەسەر ئەبوحەنیفە و دوای نزیکەی دووسەد ساڵ بەسەر کۆچی دوای خاوەنی وەحی، وەلەرێی نوسینی یەکەم بەرهەم لەبواری ئسوڵی فیقە، سونەتی تا ئاستی قورئان و بگرە زاڵ بەسەر ماناکانیش برد. بۆ ئەمەش پەنا بۆماناکردنی زمانەوانی و تەفسیر گەلێک دەگەڕێتەوە، کە تەربیشی بە پشت بەستن بەهەمان میتۆدی زمانەوانی و مانا قورئانیەکان دیوە نا ئاینیەکەی ئەو بیروباوەرە دەدۆزێتەوە. ئەم کارەی شافعی تەواو نەدەبو ئەگەر دوای ئەو خاوەنی چوارەم مەزهەبی سونە نەهاتبا، واتە ئەحمەدی کوری حەنبەل. ئەم کەسایەتیە بە پشتیوانی موتەوەکیلی خەلیفە، کۆتای بەخەونی موعتەزیلەو ئەهلی کەلام و لایەنگرانی ئەقلانیەت هێنا، لەبری ئەو بۆشاییەی ئەقڵی ئیسلامی تیایدا دەجوڵاو بزوتنەوەی وەرگێَڕان و نوسین و لێکدانەوەی ئەقلانی بۆ قورئان و کۆی فیکری ئیسلامی لەگەشەی بەهێز دابو، لەبری هەمو ئەوە بیروباوەری ئەرسەدۆکسی سەلەفی لە قوڕاوی ئەو چل هەزار فەرمودەیە شێلا کە کۆی کردبۆوە، واتە کتێبی (المسند).

لەڕوی سیاسیەوە پرۆژەی مەئمونی خەلیفە کرانەوەو پشتیوانی بزوتنەوەی ڕۆشنبیرانی سەردەمی خۆی بو، وەلەبری ناردنی سوپا بۆ فەتحی وڵاتانی غەیرە ئیسلامی، نامەی تکاو ڕجای دەنارد بۆ دەسەڵاتدارانی سەردەمی خۆی تا بەرهەمەکانی ئەدەب و فەلەکناسی و کیمیاو و پزیشکی بۆ بنێرن تا لەو خانەی وەرگێڕانەی دروستی کردبوو بکرێنە سەرزمانی عەرەبی، کۆی ئەم پرۆژەی کرانەوەیە لەروی سیاسیەوە نوخبەیەکی تازەی خاوەن مەعریفەیەکی ئاینی و دنیای تازەی بەرهەم هێنا، هاتنی متەوەکیلی خەلیفە، لەپێناو چەسپاندنی دەسەڵاتی تازەی خۆی و کۆتای هێنان بەنارەزایەتیەکانی ناوهەناوی کۆمەڵگای ئیسلامی کەپربو لەفرەرەنگی و فرە مەزهەب و فرەئەتنیک، پشتیوانی ئیبن حەنبەل و باقی ئەهلی فەرمودەی کرد بۆ تەکفیرکردن و ئەتککردن و سوتاندنی بەرهەمەکانی موعتەزیلە و فەلسەفیەکان. لەم سیاقەدا حەنبەلی بوە موفتی خەلافەت و دەستی کرد بەدامەزراندنی بناغە پتەوەکانی قوتابخانەی فەرمودەناسی (سەلەفیەت) کە لەشافعیەوە دەستی پێکردبوو،.

ئەم قوتابخانە سەلەفیە قۆناغ بەقۆناغ زیاتر خۆیگرت و هەژمونی بەسەر گوتاری ئاینیدا گرت، تاوای لێهات هەمو قوتابخانە فیکریەکانی تری تەسەوف و موعتەزیلەو فەیلەسوفەکانی سەردەمی خۆی قەدەغەکران لەلایەن دەسەڵاتی سیاسیەوە پاش ئەوەی تەکفیرکران لەلایەن دامەزراوەی ئاینی سەلەفی فەرمودەناسەکانەوە. گرفتی مەعریفی پەیوەند بە سونەت و قورئان، گۆڕینی مەعریفەی ئاینی لەقورئانەوە بۆ فەرمودە گرفتێکی وا ئاسان نەبوە، بەڵکو بەردەوام فەرمودەناسان لەرێی هەوڵە فیقهی و بیروباوەرەکانیان ویستویانە ئەو کەلێنانە پربکەنەوە کە دروستب بوە، یەکەمین کەسیش بەشێوەیەکی کاریگەر ئەو سەرەتایەی دامەزراند، ئیبن قوتەیبەیە، کەبە میکانیزمێکی تەئویلی و لەرێی چەند بەرهەمێکەوە کۆی ئەو گیروگازو گرفتە فیکریانەی دەکەونە نێوان دەقی قورئان و دەقە فەرمودەییەکانەوە پینەکرد.

بەکورتی لەسایەی هاتنی شافعی و دواتر حەنبەلیەوە، کۆکردنەوەی فەرمودە لە کۆتاییەکانی سەدەی دوەمی کۆچیەوە و بەهێزبونی بزوتنەوەی فەرمودەناسی و پشتیوانی بێ سنوری دەسەڵاتی خەلافەت لەمتەوەکیلەوە تا کۆتاییەکانی سەردەمی عەباسی، خەونی ڕیفۆرم و کرانەوەی کۆمەڵگا ئیسلامیەکان گۆڕا بەواقیعی سەلەفی و داخراوی پر لەتوندوتیژی و بیروباوەری توندڕەو. هەرئەوەندە بەسە بزانین کەلەسەدەمی پێش شکستی موعتەزیلەو گروپەکانی تری قورئانی بەهەزاران کتێب لەهەمو بوارەکانی زانستە دنیاییەکانی ئەو سەردەمە لەزمانە بیانیەکانەوە کرانە عەرەبی، بەڵام کە خەلیفە قادر باللە هات لەسەرەتای سەدەی چواری کۆچییەوە، کە بۆ ماوەی زیاتر لە چل ساڵ خەلیفەبوو، توندرەوترین خەلیفەی حەنبەلی بوە، وەلەسەردەمی ئەو بەیەکجاری هەمو بەرهەمە فیکریەکانی غەیریی سەلەفی لەسنوری قەڵەمڕەوەکەی قەدەغەکراو سوتێنرا، بەم هۆیەوە لەسەدەی پێنجەمی کۆچیەوە تا سەدەی دوانزەی کۆچی، لەرۆژهەڵاتی ئیسلامی تەنها یەک بەرهەم لەزمانەکانی ئەو سەردەمە نەکراوە بەعەرەبی. واتە لەماوەی زیاتر لە حەوسەد ساڵ. لەکاتێکدا لەهەمان قۆناغ بە هەزاران کتێب لەبوارە فیقهی و عەقائیدی و فەرمودەناسیەوە نوسراوەو لەحوجرەو مزگەوتەکاندا وتراوەتەوەو خوێندراوە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 5,412
HashTag
מקורות
פריטים המקושרים: 1
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
סוג המסמך: תרגום
ערים: Sulaimaniyah
Technical Metadata
איכות פריט: 80%
80%
נוסף על ידי ( سەریاس ئەحمەد ) על 31-12-2015
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על: 01-01-2016
קשר
פריט זה לפי כורדיפדיה של תקנים עוד לא נגמר עדיין!
פריט זו נצפתה פעמים 5,412
Attached files - Version
סוג Version שם עורך
קובץ תמונה 1.0.131 KB 31-12-2015 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 527,879
תמונות 106,849
ספרים 19,826
קבצים הקשורים 99,881
Video 1,459
שפה
کوردیی ناوەڕاست 
301,943
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,810
هەورامی 
65,787
عربي 
29,018
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,694
فارسی 
8,746
English 
7,186
Türkçe 
3,577
Deutsch 
1,469
Pусский 
1,123
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
MP3 
311
PDF 
30,036
MP4 
2,360
IMG 
195,167
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
Folders
ביוגרפיה - מין - נקבה ביוגרפיה - אומה - יהודי כורדי מפלגות וארגונים - פרובנס - ישראל הספרייה - פרובנס - ישראל מאמרים - פרובנס - ישראל מאמרים - פרובנס - Kurdistan ביוגרפיה - אנשים מקלידים - זמר הספרייה - סוג המסמך - שפת מקור מאמרים - סוג המסמך - שפת מקור מפלגות וארגונים - ארגון - אמנותי

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.532 2!