- وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی تێکدانی شەپۆلیی (تەشویش) ڕێگە لە هاتنی پەخشی ڕادیۆی داعش بۆ هەندێک لە ناوچەی هەرێمی کوردستان گیراوە و هێڵی ئەنتەرنێتیشیان لێ ڕاگیرا.
- کۆبوونەوەی نێوان گۆڕان و یەکێتی لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەسلێمانی دەستیپێکرد.
- لە بەردەم بازاڕی کۆنەفرۆشانی شاری هەولێر کاسبکاران خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن و شەقامی 100 مەتری داخراوە. خۆپیشاندانەکە بەهۆی ڕێگەنەدانی شارەوانی هەولێرەوەیە بۆ کاسبکاران بۆ دانانی عەرەبانەکانیان و کارکردن لە بەردەم بازاڕی کۆنەفرۆشان، و بەو هۆیەشەوە شەقامی 100 مەتری نێوان نەخۆشخانەی ڕزگای و گەڕەکی مامۆستایان شاری هەولێر داخراوە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 10,042
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!