بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
هەموومان دەزانین ئێستا کوردستان بە چ قۆناغێکی سەختدا تێپەڕ دەبێت بەتایبەتی لەو قەیرانە ئابوورییەی هاتۆتە پێشەوە، کە ئەرکی هەموو لایەکی گرانتر کوردووە بۆ ئەوەی بە حکومەت و خەڵکەوە ڕۆڵی خۆمان بگێڕین، لە پێدانی مووچەی فەرمانبەران و ئاوڕدانەوە لە کەسانی کەم دەرامەت و کرێچی و ئەوانەی بژێوی ژیانیان لەسەر مووچەی مانگانەیە.
وەک دیارە زانایانی ئاینی هەرێمی کوردستان جگە لە مووچەی وەزارەتی ئەوقاف دەرفەتی هیچ کاری تریان نەبووە، ئێستاش بە حاڵەتێکی دژوارو ناخۆش تێپەڕ دەبن، بۆیە وێڕای ئەوەی جێگای دەستخۆشیلێکردنن کە وتارەکانیان هەمووی ژیاندنەوەی ئومێدو هیوایە، بەوەی هاوڵاتیانی کوردستان تووشی بێ ئومێدی نەبن، لە هەمان کاتدا داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بە جدی ئاوڕ لە مووچەی مامۆستایانی ئاینی بداتەوەو، هەموو هەوڵێک بەکار بێنن تا زووە مووچەکەیان بۆ سەرف بکرێت.
یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
21-01-2016
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 7,500
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!